fbpx
Shadow Shadow

"مێژوویه‌كه‌ له ‌شۆڕشى كورد"

ڕۆمانى نوسه‌رێكى كورد له‌ وڵاتى كوه‌یت قه‌ده‌غه‌ کرا

15:13 پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سه‌ردار عه‌بدوڵا نوسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دارى كورد و خاوه‌نى ڕۆمانى (أتیلا اخر العشاق) تایبه‌ت به ‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند: “ڕۆمانەکەم لەڕێى ده‌زگاى هاشێت ئه‌نتوانه‌وه‌ به‌شدارى له‌ پێشانگایه‌كى نێوده‌وڵه‌تى له ‌وڵاتى كوه‌یت كرد،‌ کە ئەو ده‌زگایه‌ خۆى ڕۆمانه‌كه‌ى منى چاپكردووه‌”.

,

ئەو نوسەرە کوردە ئەوەشى وت: “پاش گه‌یشتنى ڕۆمانه‌كه‌م بۆ خستنەڕوى له‌و پێشانگه‌یه‌دا، له‌لایه‌ن كارگیڕى پێشانگاكه‌وه‌ كه‌ حكومه‌تى كوه‌یت سه‌رپه‌رشتى ده‌كات، ده‌زگاى هاشێت ئه‌نتوان ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ڕۆمانه‌كه‌ى من ناخه‌نه‌ڕو و پیشاندانیشى له‌و پێشانگایه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌”.

,

سه‌ردار عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شى خستەڕو، ڕۆمانەکەى بە زمانى عەرەبى نوسیوە و له ‌زۆربه‌ى وڵاتانى ناوچه‌كه‌دا له‌ چه‌ندین پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تی خراوەتەڕو، لەوانە به‌یروت، قاهیره‌، جه‌زائیر، شاریقه‌، مه‌غریب، عومان و به‌غداد و چەند شارێکى تریش، وتیشی، هیچ كێشه‌یه‌كى له‌و شێوه‌یه‌ى كوه‌یت ڕوبه‌ڕوى ڕۆمانەکەى نەبوەتەوە.

,

له‌باره‌ى هۆكارى قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌شییه‌وه‌، سه‌ردار عه‌بدوڵا ئەوەى ئاشکراکرد، هێشتا لاى ڕون نییه‌ هۆكارى ئەو کارە چییه‌، به‌ڵام ده‌زگاكه‌ له ‌په‌یوه‌ندیدایه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتى كوه‌یت بۆ ئه‌وه‌ى هۆكاره‌كه‌ى بزانێت و هه‌وڵى چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌و گرفته‌ش بدات، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ى ئه‌وانه‌وه‌ چاودێرى ڕوداوه‌كه‌ ده‌كات.

,

ڕۆمانى (أتیلا اخر العشاق) كه‌ باس له‌ مێژوویه‌ك له ‌شۆڕشى نوێى کورد به‌شێوەیەکى هزرى و فه‌لسه‌فه‌ى ده‌كات، ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ده‌زگاى هاشێت ئه‌نتوانى لوبنانییه‌وه‌ چاپ و بڵاو كرایه‌وه‌، جگه‌ له ‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ زۆربه‌ى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ش پێشوازییه‌كى باشى لێكراوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل