fbpx
Shadow Shadow

داوا دەکرێت ئەمنە سورەکە بخرێتە سەر وەزارەتی ڕۆشنبیری

ڕۆشنبیری سلێمانی: ئەمنە سورەکە بەهۆی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتییەوە داخراوە

13:50 پێنج شه‌ممه‌ 26 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

بەفەرمی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەکە داخرا، ڕۆشنبیری سلێمانیش داوا دەکات ئەمنە سورەکە بخرێتە سەر وەزارەتەکەیان و داخستنەکەشى بۆ ململانییەى حیزبى گەڕاندەوە.

,

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ی ئەیلولی 2019، مۆزەخانەی نیشتیمانیی ئەمنە سورەکە، بەڕوى هاوڵاتییاندا داخرا، لەوبارەیەوە، بابەکر دڕەیی، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری سلیمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەو مۆزەخانە نیشتیمانییە گرنگە بەهۆی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتییەوە داخراوە، ئێمە  زۆر نیگەرانین کە ناوەندێکی ئاوها شوینەواری و ڕۆشنبیری و مێژویی سلێمانی دابخرێت”.

,

سەبارەت بەوەى بۆچى تا ئێستا ئەو ناوەندە مێژوییە نەخراوەتە سەر وەزارەتی ڕۆشنبیری؟، بابەکر دڕەیی وتی: “هەتا ئێستا ئەمنە سورەکە لەسەر ئیدارەی گشتی یەکێتى بوە، هەرچەندە موڵکی حکومەتە و ئەوان پارەیان بۆ تەرخان کردووە، بەڵام ئێمە پێمان باشە بەرپرسانی مۆزەخانەکە داوا بکەن کە بخرێتە سەر وەزارەتی ڕۆشنبیری و ئێمەش ئامادەین کە پاڵشتی داواکاری ئەو ناوەندە کلتوریە گرنگە بکەین بۆ ئەوەى دانەخرێت”.

,

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوبەرایەتی مۆزەخانەکەش ئاماژەیان بەوەکرد: “دوای خۆڕاگرییەکی زۆری کارمەندانی مۆزەخانە کە زیاتر لە چوار مانگە مووچە و بودجەی مۆزەخانە ڕاگیراوە، نەتواندراوە سێرڤزی بەشەکان و هۆڵەکانی مۆزەخانە بکرێت، بەم هۆیەوە کێشەی هونەری وتەکنیکیان بۆدروستبوە و ئەمانەش بوونەتە هۆی پەکخستنی بەش و کاروچالاکییەکانی مۆزەخانەکە و بەناچاری تاچارەسەری ئەم کێشەیە زۆر بەداخەوە دادەخرێت”.

,

پێشتریش بەڕێوبەرێکی مۆزەخانەی سلێمانی کە نەیویست ناوەکەى ئاشکرا بکرێت بە ناس کوردی وت: “مووچەی ئەو کارمەندانە پێشتر لەلایەن ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە دابین دەکرا، بەڵام لەدوای تێکچونی باری تەندروستی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە، چەندین جار بە بیانوی جۆراوجۆر مووچەکانمان دواکەوتوە تا وای لێهاتوە چوار مانگی تەواوە مووچەمان وەرنەگرتوە”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل