Shadow Shadow

ڕۆحانی: ڕێگری بکرێت لە هەناردەکردنی نەوتەکەمان ئەوا ڕێگە ئاوییەکان بەسەلامەتی نامێننەوە

21:22 چوار شه‌ممه‌ 21 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

‎سەرۆککۆماری ئێران هۆشداری دەدات لە ڕێگریکردن لە هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەی، هەڕەشەى ئەوە دەکات کە “ڕێگا ئاوییەکان پارێزراو نابن”.

,

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران لەبارەى گەمارۆئابورییەکانى سەر وڵاتەکەى ڕایگەیاند: “ئەگەر بێت و ڕێگری بکرێت لە هەناردەکردنی نەوتی ئێران، ئەوا ڕێڕەوە ئاوییەکان بە سەلامەتی نامێننەوە وەک پێشتر”.

,

ڕۆحانی ئاماژەی بەوەشکردووە: “پلانێکی ئەمریکا و چەند وڵاتیکی دیکە هەیە، کە دەیانەوێت ئابوری ئێمە بگەیەننە سفر و لەو پلانەشیاندا ڕێگری لە هەر وڵاتێک دەکەن کە نەوت لە ئێمە بکڕێت، ئەگەر ئەمەش ڕوبدات هەناردەی نەوتی ئێران دەگاتە سفر”.

,

“ئەگەر هەوڵەکان بەردەوام بێت بۆ ڕێگەگرتن لە هەناردەی نەوتی ئێران، ئەوا ئێمەش گرەنتی مانەوەی سەلامەتی ڕێڕەوە ئاوییەکان نادەین”، سەرۆککۆمارى ئێران وا دەڵێت.

,

ئەم ‌هەڕەشەیەی ئێران پەیوەندی بەوەوە هەیە کە پێشتر  بەریتانیا لە هەرێمی جەبەل تاریق کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی دەستبەسەرکرد، پێشتریش ئەمریکا هەڕەشەى ئەوەى کردووە ئاستى هەناردەى نەوتى ئێران تا ئاستى سفڕ کەمدەکاتەوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل