fbpx
Shadow Shadow

ڕۆحانی مەرجی گفتوگۆى لەگەڵ ترەمپ ئاشکراکرد

13:38 سێ شه‌ممه‌ 27 ئاب 2019
article image

 

ناس کورد-

 

سەرۆک کۆماری ئێران لەبارەى نێوەندگیرییەکى سەرۆکى فەڕەنسا بۆ زەمینەسازى ئەنجامدانى چاوپێکەوتن و کۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ئاماژەى بەوە کرد، پێویستە سەرەتا گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵبگرن، ئەو کات ئامادەی گفتوگۆن.

.

ئەمڕۆ (سێشەممە، 27ی ئابی 2019)، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: “سیاسەتی ئێران سەبارەت بە پەیوەندی دەرەکی لەگەڵ جیهاندا نەگۆڕدراوە و هەر لە سەرەتاوە کە دەستمان پێکردووە دروشمی ئێمە هاوکاری و پەیوەندی سازێنەر بووە لەگەڵ وڵاتانی دنیادا و نامانەوێت لەگەڵ جیهان تەنگژە و شەڕمان ببێت بەڵکو خوازیاری ئاسایش لە ناوچەکەین”.

.

سەرۆک کۆماری ئێران، روونیکردەوە، ئەگەر ئەمریکا ئاسایشی زیاتری بۆ ناوچەکە دەوێت و دەیەوێت لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە پەیوەندی باشتری هەبێت، دەبێ سەرەتا دەست لە گەمارۆکان هەڵبگرێت، ئەوکات ئامادەی گفتوگۆین، بەپێچەوانەوە، ئێمە بە دوای وێنەگرتن لەگەڵ کەسدا نین.

.

ڕۆحانی باسی لەوەشکردووە، ڕێگایان بۆ بەهێزکردنی توانای ئێران و نەتەوەیی هەڵبژاردووە و  ئامانجیان سەربەرزی و دەسەڵاتی ئێرانە، هەرکاتیش پێویست بکات لەگەڵ هەرکەس گفتوگۆ دەکەن، بەپێچەوانەوە ڕادەوەستن.

.

وتەکانی ڕۆحانی لەکاتێکدایە، بەگوێرەی میدیا جیهانییەکان فەڕەنسا دەیەوێت بۆ کۆتایی هێنان بە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، دیدارێک لەنێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا و حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ڕێک بخات.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل