fbpx
Shadow Shadow

ڕۆحانی: بوونی ئەمریکا لە سوریا نایاساییە و نائارامی لە ناوچەکە دروستکردووە

22:12 یه‌ك شه‌ممه‌ 15 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، بوونی ئەمریکا لە سوریا نایاسایی و سنور بەزاندنە و ئەوەش نائارامی بۆ ناوچەکە دروست کردووە.

,

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران پێش سەفەرکردنی بۆ ئەنقەڕە و بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی نێوان ئێران و ڕوسیا و تورکیا، دەربارەی دۆخی سوریا ڕایگەیاند، ئەو سێ وڵاتە هۆکاری ئاگربەستن لە سوریا و زۆرینەی هاوڵاتییانیشی لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریان، بەڵام هێشتاش هەندێک لە “تیرۆرست”ان لەو وڵاتەدا ماون و پێویستە ڕوبەڕوویان ببنەوە، بەتایبەتی لە ئیدلب.

,

ڕۆحانى ئاماژەی بەوەشکردووە، بوونی ئەمریکییەکان لە سوریا نایاسایی و سنور بەزاندنی ئەو وڵاتەیە، ئەوەش هۆکارێکی سەرەکی نائارامی دۆخی پارێزگای ئیدلبە و ئەوەش جێی نیگەرانی ئێران و تورکیا و ڕوسیایە.

,

لەبارەى سیاسەتى ئەمریکا بەرامبەر سوریا، ڕۆحانی باسی لەوەشکردووە: “بەهۆی سیاسەتی هەڵەی ئەمریکاوە دۆخی سوریا بە ئێستا گەیشتووە، چەند جارێک ڕامانگەیاندووە، پرسی سوریا پێویستە لەنێوان ئەو وڵاتە و وڵاتانی ناوچەکە گفتوگۆی لەسەر بکرێت و چارەسەر بکرێت”.

,

ئەمە لەکاتێکدایە هەر بە وتەی سەرۆککۆماری ئێران، گرنگی زۆر بە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتە دراوسێکانیان دەدەن و ئارامی ئەو ناوچانە بۆیان گرنگە، بەتایبەتی لەئێستادا بەهۆی سزا ئابورییەکان لەسەریان پەیوەندییە ئابورییەکانیان لەگەڵ وڵاتە دراوسێکانیاندایە.

,

,

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل