fbpx
Shadow Shadow

ماکرۆن داوای کردووە ئێران پابەندی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بێت

ڕۆحانی: ئەمریکا ئاسمانی ئێران ببەزێنێت بە توندی ڕوبەڕووی دەبینەوە

21:56 سێ شه‌ممه‌ 25 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا جارێکی تر ئاسمانی وڵاتەکەی ببەزێنێت بێ دوو دڵی ڕوبەڕووی دەبنەوە.

.

ئەمڕۆ، سێشەممە 25ی حوزەیرانی 2019، لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆکی ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکای دایەوە.

.

ڕۆحانی جەختی کردەوە، وڵاتەکەی نە لەگەڵ ئەمریکا، نە لەگەڵ هیچ وڵاتێکی دیکەی ناوچەکەدا ئارەزووی شەڕ و پێکدادنی نیە.

.

هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، هێزەکانی وڵاتەکەی ڕوبەڕووی هەر هێرشێک دەبنەوە گەر بکرێتە سەریان و هۆشداری دایە ئەمریکا هەوڵ نەدات سنورەکانی وڵاتەکەی ببەزێنێت.

.

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا بە ڕۆحانی ڕاگەیاندووە، ئێران پابەند بێت بە ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکەوە داوای کردووە هەموو لایەک هەوڵ بدەن گرژییەکانی ناوچەکە کەم بکەنەوە.

.

سەرۆکی فەڕەنسا نیگەرانی خۆشی لە فراوانکردنی سزاکانی ئەمریکا بە ڕۆحانی ڕاگەیاندووە، هاوکات جەختی لەوە کردووەتە وڵاتەکەی بەردەوام لە هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکاندابووە.

.

ئەم لێدوانانەی ڕۆحانی لە کاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ، دۆناڵد ترەمپ لە تویتەر چەند تویتێکی لەسەر سەرکردەکانی ئێران کرد و هۆشداری پێدان، هەر هێرشێک بکرێتە سەر بەرژەوەندییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر بە توندی وەڵام دەدرێنەوە.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل