ناس کورد-
حه‌سه‌ن ڕۆحانى سه‌رۆككۆمارى ئێران ڕایگه‌یاند، بژاردهكهى توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر باكورى سوریا گونجاو نییه، كێشه‌كه‌ش ته‌نها به گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سوریا بۆ ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
,
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ى تشرینى یەکەمى 2019، له‌میانى كۆبوونه‌وه‌ى حكومه‌تى ئێران‌دا، حه‌سه‌ن ڕۆحانى له‌باره‌ى قه‌یرانه‌كانى ناوچه‌كه‌وه ڕایگه‌یاند، حكومه‌تى توركیا ترسى له ناوچه سنورییه‌كانى باشورى وڵاته‌كه‌ى هه‌یه و پێویسته ترسه‌كه‌ى چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام ده‌بێت ڕێگه‌یه‌كى دروست بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ى ترسه‌كه‌ى بگرێته به‌ر.
,
سه‌رۆككۆمارى ئێران وتیشی، له كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى نێوان هه‌ر سێ وڵاتى ئێران و ڕوسیا و توركیادا ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه، چاره‌سه‌ر ئه‌منی بۆ كێشه‌كانى سه‌رسنورى سوریا ته‌نها له‌ڕێگه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سوریاوه ده‌بێت بۆ ئه‌و ناوچانه، دەشڵێت، پێویستە كوردیش هاوشانى سوپاى سوریا ئه‌و سنورانه بپارێزێت.
,
له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنى هێرشه‌كانى توركیاش بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان، حه‌سه‌ن ڕۆحانى داوا له به‌رپرسانى توركیا و حكومه‌ته‌كه‌ى ده‌كات زیاتر دان به‌خۆیاندا بگرن و به ئارامى به‌ره‌و ڕ‌وى ئه‌و پرسه بڕۆن و چاو بخشێننه‌وه به‌و بژارده‌یه‌ى كه ئێستا بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌و دۆخه هه‌ڵیبژاردووه.
,
ڕۆحانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، هه‌ڵبژاردنى ئه‌و ڕێگه‌یه لەلایەن توركیاوه گونجاو نییه، چونكه دۆخه‌كه به‌شێوه‌یه‌كه به‌رپاكردنى ئاشتى زیاتر پێویسته له‌ناوچه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى سوریاش بۆ وڵاته‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كى خێرا.
,
حه‌سه‌ن ڕۆحانى جه‌ختیشى كردووه‌ته‌وه، پرسى سه‌ره‌كى له باكورى سوریا و باكورى فورات نییه، به‌ڵكو كۆبوونه‌وه‌ى تیرۆریستانه له ئیدلیب.
,
سه‌رۆككۆمارى ئێران هیواشى خواست، وڵاتانى ناوچه‌كه یاریده‌ر بن له‌و بارودۆخه‌دا بۆ توركیاش زیاتر وردبین بن، بۆ ئه‌وه‌ى ناوچەکە ڕوبه‌ڕوى كێشه‌یه‌كى نوێتر نەکاتەوە.
,