fbpx
Shadow Shadow

ڕۆحانى بۆ ئەمریکا: هەفتەی داهاتوو هەنگاوی نوێ دەنێین

13:08 چوار شه‌ممه‌ 03 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

حەسەن ڕۆحانی لە نوێترین بریاردا دەربارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا ڕایگەیاند، لە مانگی داهاتووەوە “وڵاتە ڕۆژئاواییەکان” نەگەڕێنەوە ناو ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە ئەوا ئەوانیش چیتر پابەندی ڕێککەوتنەکە نابن.

.

لەنوێترین لێدواندا، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر هەنگاوی کرداری بۆ ڕێککەوتن نەنرێت، ئەوا لە هەفتەی داهاتووەوە هەنگاوی نوێ دەنێن و چیتر پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەى 3.67 نابێت، بەڵکو ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە وەلا دەنێن و هەرچەندێکیان بوێت بەرهەمهێنان دەکەن لەوبوارەدا.

.

سەرۆککۆماری ئێران وتیشی، لە 7ی تەموز بەدواوە، ئەگەر وڵاتانی دیکەی نێو ڕێککەوتنەکە بەتەواوی پابەندی ڕێککەوتنەکە نەبن، ئەوا کورەی “ئاراک” چالاک دەکەنەوە و دەستدەکەن بە بەرهەمهێنانی پلاتینیۆم، یاخود پێویستە پابەندی ڕێککەوتنەکە بن.

.

حەسەن ڕۆحانی ئاماژەی بەوەشكردووە، نەیانتوانیوە بەرامبەر کارەکانی بەرامبەرەکانیان بێ کاردانەوە بوەستن و هەر بەوهۆیەشەوە ئەو هەنگاوانە دەنێن، دەشڵێت: “با ئەوان بزانن، هەرکاتێک بگەڕێنەوە سەر ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە، ئێمەش دەگەڕێینەوە”.

.

ڕۆحانی سەبارەت بە نیگەرانییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا سەبارەت بە تێپەڕاندنی ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە، پرسیاریکرد: “ئەگەر ئەو ڕێککەوتنە، ڕێککەوتنێکی باشە، بۆچی ئەمریکا و ئەوروپا پێوەى پابەند نابن و کاری پێناکەن؟، ئەگەر ڕێککەوتنێکی خراپیشە، بۆچی کاتێک ئێران دەیەوێت بە بەشێکی ڕێککەوتنەکە کار نەکات، نیگەران دەبن و لە دنیادا دەنگ دەداتەوە؟”.

.

سەرۆککۆماری ئێران ئەوەشی ڕاگەیاند، هاوڵاتییانی ئێران لە ئێستادا پشتگیری بڕیارەکانیان دەکەن و کارەکانیان بەڕاست دەزانن.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل