fbpx
Shadow Shadow

ڕۆحانى: ئه‌گه‌ر ئه‌وروپییه‌كان نه‌وته‌كه‌مان لێبكڕن ئه‌وا بارودۆخێكى جیاوازتر ده‌بینن

16:58 چوار شه‌ممه‌ 04 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆککۆمارى ئێران ڕایگەیاند، دەبێت ئەوروپا وەفایان بۆ بەشێک لە بەڵێنەکانیان بێت لەبارەى ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەوە، دەشڵێت، ئەگەر ئه‌وروپییه‌كان نه‌وته‌كه‌مان لێبكڕن ئه‌وا بارودۆخێكى جیاوازتر ده‌بینن.

,

له‌میانى پێشكه‌شكردنى وته‌یه‌كیدا له‌په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى، حه‌سه‌ن ڕۆحانى ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌وروپییه‌كان وه‌فایان بۆ به‌شێك له‌ به‌لێنه‌كانیان هه‌بێت ئه‌وا تارانیش چاو ده‌خشێنیته‌وه‌ به‌پابه‌ندبوونى به‌ڕێكکه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌، گه‌ر ئه‌وه‌ش ڕوونه‌دات ئه‌وا ئێران پێده‌نێته‌ قۆناغى سێیه‌مه‌وه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى پابه‌ند بوونى به‌و ڕێكکه‌وتنه‌وه‌.

,

سه‌رۆككۆمارى ئێران ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌: “ئه‌گه‌ر ئه‌وروپییه‌كان نه‌وت له‌ ئێران بكڕن و مافه‌كه‌شى بده‌ن، ئه‌وا دۆخێكى جیاوازتر ده‌بینن، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكاش گه‌مارۆكان هه‌ڵبگرێت ئه‌وا ده‌توانین وه‌ك پێشوتر له‌ چوارچێوه‌ى وڵاتانى پێنج كۆ یه‌كدا بچینه‌ دانوستانه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا”.

,

وته‌كانى سه‌رۆككۆمارى ئێران له‌كاتێكدایه‌، پێشتر به‌رپرسانى باڵاى ئێران له‌بوارى نه‌وت و كارگیڕیدا ڕایانگه‌یاندبو، فرۆشتنى نه‌وتى ئێران به ‌وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ ئاستى نزیك له ‌خاڵى سفر، به‌ڵام ڕێگه‌ى تر بۆ هه‌نارده‌ى نه‌وته‌كه‌یان ده‌دۆزنه‌وه‌.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل