fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ڕژانى خوێنى گەنجان دەبێتە پرسى وتوێژێکى نێوان میدیاکارێکى دیارى عێراق و وەزیرێکى سەدڕ

15:23 دوو شه‌ممه‌ 27 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

دواى هەڵکوتانە سەر خۆپیشاندەرانى ناسرییە و سوتاندنى چادرەکانیان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە، ڕژانى خوێنى گەنجانى عێراق و تاوانى سیاسیەکان دەرهەق بەخەڵکى دەبێتە پرسێکى مشتومڕاوى نێوان میدیاکارێکى دیارى عێراق و وەزیرێکى سەدڕ.

.

ئەمڕۆ (دو شەممە، 27 ى کانوونى دووەمى 2020)، لەهەژمارەکەى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فه‌یسبوك، موشریق عەباس، میدیاکارى عێراقى و بەرپرسى دەزگاى میدیایى ناس نوسیویەتى :”عێراقیەکان لەمێژودا ئەوە تۆمار دەکەن کە دەیان هەزارمان لێکوژرا و بریندار کرا تەنها لەبەر ئەوەى داواى هەڵبژاردنێکى پاک و دامەزراندنى کۆمسیۆنێکى پاک و حکومەتێکى سەربەخۆمان کرد”.

.

عەباس وتویەتی”ئێوە ئەی بكوژی منداڵان و ڕفێنەرانی ژنان چ بەمێژوو دەڵێن..؟ چ تاوانێكی ترسناكیان كردووە ئەو گەنجانە تا سەریان ببڕن..؟ چ داوكارییەكی خراپیان هەبووە جگە لەخەمی نیشتیمان..”.

.

لاى خۆیەوە، ساڵح محەمەد عێراقى کە بەوەزیرى سەدڕ ناسراوە بەهۆى نزیکیەوە لەو ڕابەرە، لەکۆمێنتێکدا بۆ ئەو میدیاکارەى عێراق نوسیویەتى :”دامەزراندنى کۆمسیۆن و یاسایەکى دادپەوەر و هەڵبژاردنى پێشوەختە خواستى ئێمەشە و لێى دەستبەردار نابین”.

.

لەوەڵامێکیدا بۆ كۆمێنته‌كه‌ی عێراقین موشریق عەباس نوسیویەتى “کاتێک هیوا دەخوازین ئەى حاجى لەبەرامبەر دەستى دەستیکردنى هێزە سیاسیەکان و کەوتنیان بەسەر غەنیمەتەکانیاندا گەنجان لەپێناو ئامانجێکى دادپەروەردا خوێن دەچۆڕێنن، ئەوە دڵى نیشتیمان دەردەهێنێت”.

.

عێراقیش وەڵامى عەباسى داوەتەوە و نوسیویه‌تی”دەستى دەستیکردن هەر بەردەوامە و بەردەوامیش دەبێت، دورخستنەوەیان لەدەسەڵات واتا کۆتاییان و نەمانى هیچ بەهایەکی ئاسمانیى و زەمینیان، بۆ عێراق نیگەرانین کە بەرەو دۆڵیکى تارێک دەڕوات”.

.

جارێکى تریش عەباس لەوەڵامدا دەنوسێت”ئومێدى ئەوە دەکەین هەموو شەرەفمەندان شانبەشانى نیشتیمان لەو ئازارەیدا بوەستێتەوە، تاوانەکانیان دەرهەق بەم گەلە ستەمدیدەیە دڵ بریندار دەکات”.

.

وتوێژەکەى میدیاکارە دیارەکەى عێراق و ئەو بەرپرسەى ڕەوتى سەدر لەکاتێکدایە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە توندوتیژى دژى خۆپیشاندەران بەردەوامە و دواهەمینیان ئەمڕۆ لەدژى خۆپیشاندەرانى ناسریە ئەنجامدرا.

ڕژانى خوێنى گەنجان دەبێتە پرسى وتوێژێکى نێوان میدیاکارێکى دیارى عێراق و وەزیرێکى سەدڕ

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل