fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ڕوونکردنەوەیەک لەسەر پشووی ناوەندەکانی خوێندن.. “وەزیرەکان دەسەڵاتی قەرەبوویان هەیە”

09:16 چوار شه‌ممه‌ 26 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

وتەبێژی حکومەتى هەرێم ڕونکردنەوەیەکی لەبارەى پشوی ناوەندەکانی خوێندنەوە ڕاگەیاند و دەڵێت، هەردوو وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەسەڵاتی قەرەبووکردنەوەی ئەو ڕۆژانەیان هەیە کە بە پشوو ئەژمارکراون بۆ ساڵی خوێندنی 2019 – 2020.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 26ی شوباتی 2020، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، دوابەدوای كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەنجوومەن ژمارەیەك بڕیاری پەیوەست بەپشووی ناوەندەكانی خوێندن دەركرد، لەم بارەیەوە بەپێویستمان زانی ئەم رونكردنەوەیە لەبارەی ئەم بابەتەوە بخەینەڕوو.

.

پشووەكان بەم شێوەی خوارەوە دەبێت:

1- لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و باخچە و قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە (حکومی و ناحکومی / ئەهلی) لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 26ی شوبات تاوەکو ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 10ی ئازار دەبێتە پشووی فەرمی، و ( ڕۆژانی 11-23ی ئازار پشووی ساڵانەی خوێندنە لە بەهار)، و ڕۆژی سێشەممە 24ی ئازار خوێندن لەو شوێنانە دەستپێدەکاتەوە.

.

2- لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (حکومی و تایبەتەکان) لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 29ی شوبات تاوەکو ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتـی 31ی ئازار دەبێتە پشـووی فەرمی و ڕۆژی چوارشەممە 1ی نیسان خوێندن لەو شوێنانە دەستپێدەکاتەوە.

.

3- بەڕێزان هەردوو وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەسەڵاتی قەرەبووکردنەوەی ئەو ڕۆژانەیان هەیە کە بە پشوو ئەژمارکراون بۆ ساڵی خوێندنی 2019 – 2020.

.

4- وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەسەڵاتی ڕێکخستنەوەی دەوامی دایەنگە و خوێندنگە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتیان پێ دەدرێت بە ڕەچاوکردنی بڕگەکانی ئەم بڕیارە و مەبەستەکانی دەرچوونی.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل