fbpx
Shadow Shadow

ڕووفاتی دەیان شەهیدی ئەنفالکراو گەیەندراونەتە پزیشکی دادوەری بەغدا

22:39 چوار شه‌ممه‌ 14 ئاب 2019
article image

ناس کورد

ڕوفاتى ده‌یان شه‌هیدى ئه‌نفال گه‌یه‌نراوه‌ته‌ پزیشكى دادوه‌رى به‌غداد و بۆ به‌رده‌وامى پرۆسه‌كه‌ش ڕاوێژكارێكى سه‌رۆك كۆمار پێشنارێك ده‌خاته‌ به‌رده‌م حكومه‌تى هه‌رێم.

.

سالار مه‌حمود، ڕاوێژكارى سه‌رۆك كۆمارى عێراق بۆ ناس كورد وتى: “له‌پاش پڕۆسه‌ى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕر‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانى شه‌هیدانى ئه‌نفال له‌سنورى پارێزگارى سه‌ماوه‌ به‌شێوه‌یه‌كى زانستى،  171 ڕووفاتى شه‌هیدانى ئه‌نفال كه ‌ژن و منداڵن گه‌یه‌نراونه‌ته‌ پزیشكى دادوه‌رى شارى به‌غداد، كه‌سه‌ربه‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراقه‌.

.

سالار مەحمود ئەوەی ئاشکرا کرد کە بڕیاره‌ له‌مانگى داهاتوودا كار كردن له‌دوو گۆڕى ترى نزیك ئه‌و گۆڕە بەکۆمەڵەی ئێستا ده‌ست پێبكات.

.

ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق وتیشی: “پێش هێنانەوەی ڕوفاتاتى شه‌هیدانى ئه‌نفال له‌به‌غداوه‌ بۆ کوردستان، مەراسمێكى فەرمی و شایستەی بەڕێکرنیان بۆ ئەنجامده‌درێت، ئه‌وه‌ش به‌به‌شدارى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان و به‌رپرسانى حزبى و حكومى عێراق دەبێت.”

.

سالار مه‌حمود  باسی لەوەشکرد، “هه‌وڵێكى هێمن و دیپلۆماسى ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بین له‌پرۆسه‌ى ده‌رهێنانى ڕوفاتى ئه‌نفالكراوه‌كان، به‌ره‌و پێشچونى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوانیان، كاریگه‌رى ئه‌رێنى له‌به‌رده‌وامیدان و خێراتر كردنى ئەو پرۆسه‌یه‌ هه‌یه.‌”

.

ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆک کۆمار، وتی: “به‌ته‌نها له‌سنورى پارێزگاى سه‌ماوه‌، ده‌یان گۆڕی بەکۆمەڵی ترى شه‌هیدانى ئه‌نفال هه‌یه‌ و بۆ به‌رده‌وامى پرۆسه‌ى هه‌ڵدانه‌وه‌ىان، هه‌ماهه‌نگى نێوان تیمى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى ناوه‌ندی پێویسته‌.”

.

له‌باره‌ى دانانى پلانێك بۆ ئه‌وه‌ى گرفتى نوێ لە هەڵدانەوەی گۆڕەکان دروست نەکرێت، ڕاوێژكاره‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ڕایگه‌یاند: “من پێشنیار ده‌كه‌م بۆ حكومه‌تى هه‌رێم، له‌ دانوستانه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غداد ئه‌و بابەتە بكاته‌ دۆسیەی سەرەکی، بۆ په‌له‌كردن و خێراكردنى هەڵدانەوەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانەی كه‌ كاتى خۆى دیاریكراون و ماون، هه‌روه‌ها پێویسته‌ پرسى قه‌ره‌بووى مه‌عنه‌وى و مادی کەسوکاری ئەنفالیشی به‌دوادا بێت.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل