fbpx
Shadow Shadow

ڕووسیا بۆ یەکەمین جار فڕۆکەی شەڕکەری نەوەی پێنجەم نمایش دەکات

11:53 شه‌ممه‌ 03 ئاب 2019
article image

ناس کورد

لە پێشانگای نێودەوڵەتی فڕۆکە جەنگییە شەڕەکەرەکان، ڕووسیا بۆ یەکەمین جار فڕۆکەیەکی نەوەی پێنجەمی فڕۆکە شەڕکەرەکان نمایش دەکات.

.

ئاژانسی سپۆتینگی رووسی بڵاویکردەوە ” لە پێشانگای نێودەوڵەتی فڕۆکە جەنگییەکانی مۆسکۆ بەناوی “ماکس 2019″، نمایشی جۆرێکی نوێ لە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە دەکرێت، کە تا ئێستا هیچ وڵاتێک فڕۆکەی هاوشێوەی نەبووە.”

.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەداوە، “لەو پێشانگایەدا ڕووسیا فڕۆکەی شەڕکەری جۆری “سو-57″ نمایش دەکات کە پێنجەمین نەوەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیایە و بۆ یەکەمین جارە نمایش دەکرێت.”

.

سپۆتینگ باسی لەوەشکردووە “سو – 57 پێشتر لە هیچ پێشانگایەکدا نمایش نەکراوە، بەڵکو تەنها چەند ڤیدیۆیەکی کە لەکاتی مەشقکردندا لە ئاسماندا تۆمارکراوە و لەلایەن میدیا ڕووسییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە.”

.

جگەلەوە بڕیارە فڕۆکە نوێیەکە لە نمایشێکی ئاسمانیی کە تایبەت بە کردنەوەی پێشانگای ماکس 2019 رێکدەخرێت، بخرێتەڕوو.

.

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاندووە، “سو 57 بۆ یەکەمین جار لەساڵی 2010 تاقی کراوەتەوە و یەکەمین فڕینی ئەنجام داوە،  دوای چەندین گۆرانکاری و پێشخستنی نوێ تێیدا، 76 لەو فڕۆکانە ڕادەستی سوپای رووسیا کراون.”

.

سو 57 نەوەی پێنجەمەی فڕۆکەی سیخۆیە و لەلایەن کۆمپانیای سوخۆوە دروستکراوە، وەک میدیا ڕووسیەکان باسی دەکەن، یەکەمین فڕۆکەیە لە سەرتاسەری سوپاکانی جیهان کە تایبەتمەندی نەوەی پێنجەمی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تێدا بەکارهاتبێت.

.

بەراوردی نێوان سو 57 و ئێف 35 

 

سو 57، دەتوانێت 2600 کیلۆمەتر لەماوەی کاتژمێرێکدا ببڕێت، توانای دەستنیشانکردنی 30  ئامانجی لە چرکەیەکدا هەیە و دەتوانێت لەدووری سەدان کیلۆمەترەوە فڕۆکەکانی دیکەی چواردەوەری خۆی ببینێت و بە ئامانجیان بگرێت.

.

هەروەها چەندین تایبەتمەندی دیکەی جیاوازتر و پێشکەوتووی بەراورد بە فڕۆکەی ئێف 35ی ئەمریکی تێدا جێگیرکراوە.

.

بڕیارە رۆژی 27ی ئابی 2019 لە مۆسکۆ پێشانگای نیودەووڵەتی فڕۆکە جەنگییە شەڕکەرەکان بکرێتەوە و ڕووسیا بە فڕۆکەی نوێ و توانا سەربازییە ئاسمانییەکانی نمایشێکی گەورە ئەنجام بدات.

دیمەنێکی فڕینی فڕۆکەی سو 57ی ڕووسیا

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل