Shadow Shadow

مۆسکۆ پێی وایە واشنتۆن هەوڵی دروستکردنی دەوڵەتی کوردی لە سوریا دەدات

ڕووسیا: ئەمریکا کوردەکان بۆ دابەشکردنی سوریا بەکاردەهێنێت

19:13 چوار شه‌ممه‌ 03 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ڕایگەیاند، نیگه‌رانن له‌ هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بەرامبەر به‌كارهێنانی كورد بۆ دابه‌شكردنی خاکی سووریا.

.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، دوای كۆبوونه‌وه‌ی لەگەڵ سكرتێری گشتیی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی له‌ مۆسكۆ ڕایگەیاند، له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا پێكدادانی توند له‌نێوان كورد و عه‌ره‌بدا رووده‌دات.

.

لاڤرۆڤ بە رۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، كاتێك له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ كورد و عه‌ره‌به‌كاندا كۆده‌بنه‌وه‌، باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پێویسته‌ له‌چوارچێوه‌ی رێزگرتن له‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریادا دیالۆگ ئه‌نجامبدرێت.

.

وتیشی: ئه‌مریكا كورده‌كان به‌كارده‌هێنێت بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی له‌ رۆژهه‌ڵاتی فورات، ئەویش له‌ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی به‌ناو ده‌وڵه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریاش ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

.

لاڤرۆف هیواشی خواست، ئه‌مریكا ده‌ستبه‌رداری هه‌وڵه‌كانی ببێت له‌سووریا كه‌ بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پێشێل ده‌كات و هاوسه‌نگیی به‌رژه‌وه‌ندیی نێوان گرووپه‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییەکانی ئه‌و وڵاته‌ تێكده‌دات.

.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەیویست کوردەکانی سوریا لەناوبەرێت، بەڵام ئەوڕێگەیان نەداوەو ئەردۆغانیان وەستاندووە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل