fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ڕووداو و خۆپیشاندانەکانی عێراق گەڕانەوەی ئاوارەکانی هەرێمی پەکخستووە (تایبەت)

15:07 یه‌ك شه‌ممه‌ 16 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

ڕووداو و پشێوییە سیاسی و ئەمنی و ئابورییەکانی ئێستای عێراق کاریگەرییان خستووەتە سەر هەرێمی کوردستانیش، هەرچەندە بەرپرسانی وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانی عێراق پلانیان هەیە بۆ گەڕاندنەوەى ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان، بەڵام پرۆسەکە زۆر خاو بووەتەوە.

.

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، لە ئەمساڵدا سەرجەم کەمپی ئاوارەکان لە عێراق دادەخرێن، وەزارەتەکە پلانی هەیە سەرجەم ئاوارەکان بگەڕێنێتەوە ناوچەکانی خۆیان.

.

بەها موسا، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنوسیدا دەڵێت، “داواکاری هەیە بۆ زیادکردنی ئەو بڕە پارەیەی کە دەدرێت بە ئاوارەکان ئەگەر بیانەوێت بگەڕێنەوە، لە ئێستا یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار دەدرێت و داوا دەکرێت بکرێت بە دوو ملیۆن و 500 دینار.”

.

بەڵام وادیارە ڕووداوەکانی ئێستای عێراق لەگەڵ پلانەکەى وەزارەتدا نایەتەوە، چیا حسێن، بەرپرسی نوسینگەی كۆچ و كۆچبەرانی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ڕۆژی 2ی مانگی ڕابردوو کۆبوونەوەیان هەبووە لە وەزارەت و یەکێک لە پێشنیازەکان ئەوەیە فشار بکرێت بۆ گەڕانەوەى ئاوارەکان.

.

چیا حسێن پێی وایە گەڕاندنەوەى ئاوارەکان لەئێستادا ئەستەمە، “پێش ڕووداوەکانی خۆپیشاندانەکانی عێراق خەڵک بەپێی خۆی دەهات بۆئەوەى مامەڵەى گەڕانەوەى بۆ بکەین، زۆربەیان دڵگەرم بوون لەسەر گەڕانەوە، بەڵام دوای خۆپیشاندانەکان پێچەوانە بووەتەوە، خەڵک نازانێت دۆخی عێراق چی لێ دێت، نازانێت پێکهێنانی حکومەت بەکوێ دەگات و خۆپیشاندان تا کوێ بەردەوام دەبێت، کێشە و قەیرانەکانی عێراق کاریگەری تەواویان هەیە لەسەر ئەو بابەتە.”

 

ڕووداو و خۆپیشاندانەکانی عێراق گەڕانەوەی ئاوارەکانی هەرێمی پەکخستووە (تایبەت)

 

دەشڵێت، ڕۆژانە لە ناوچە جێناکۆکەکان و پارێزگا سوننەکان و تەنانەت هەندێک ناوچەى ژێر دەستی پێشمەرگەش ڕووداوی ئەمنی هەن و خەڵک دەکوژرێت، هەموو ئەو بابەتانە کاریگەرییان هەیە بۆسەر پرۆسەکە.

.

چیا حسێن ڕاشیگەیاند، “حکومەت و وەزارەت دەیانەوێت چی بکەن ئەوە شتێکی ترە، بەڵام ڕووداوەکان کاریگەرییان هەیە لە گەڕانەوەى ئاوارەکان، ڕۆژانە سەردانی کەمپەکان دەکەین و داوا دەکەین بگەڕێنەوە، ئەوان ڕەتیدەکەنەوە و دەڵین، ئێوە دەمانگەڕێینەوە بۆ ناو ئاگر و ئاسن! من ناڕۆمەوە.”

.

“60 هەزار خێزانی ئاوارە ڕوویان لە سلێمانی کردبوو، بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا 40 هەزاریان گەڕاونەتەوە کە ئەوەش مایەی دڵخۆشییە.” چیا حسێن وای وت.

.

وتیشی، “بەڵام لەدوای ڕووداوە ئەمنی و سیاسی و ئابورییەکانی عێراقەوە تەنها 100 خێزان لە سلێمانییەوە گەڕاوەتەوە کە ئەوەش ڕێژەیەکی زۆر کەمە بەراورد بە پێشوو.”

.

ئاماژەى بەوەشکرد، “گەڕانەوە خۆویستانەیە و ناتوانین فشار بکەین، تەنانەت ئەگەریش فشار بکرێت ڕێکخراوە مرۆییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێگە نادەن و دیسانەوە دەیانگەڕێننەوە.”

.

باسی لەوەشکرد کە ئەوان تەنانەت سەرکەوتوو نەبوون لە یەکخستنی کەمپەکان، لەئێستادا دوو هەردوو کەمپی بەرزنجە و سورداش داخراوە، بەڵام ناتوانین کەمپەکانی تر بکەین بە یەک، چونکە زۆر کەس نایەوێت کەمپەکەى خۆی بەجێبهێڵێت.”

.

بەپێی ئاماری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاوەکو کۆتایی ساڵی ڕابردوو، یەک ملیۆن و 50 هەزار ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستان هەن.ڕووداو و خۆپیشاندانەکانی عێراق گەڕانەوەی ئاوارەکانی هەرێمی پەکخستووە (تایبەت)

هەربەپێی ئامارەکە کە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان‎ لە وەزارەتى ناوخۆی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی 2019دا، 19 هەزار و 825 پەنابەر و هەشت هەزار و 794 ئاوارە هاتوونەتە هەرێم.

.

ئامارەکان ئەوەش ئاشکرا دەکەن کە “تەنها 20% ئاوارەكان لە 28 كەمپ لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەژین کە 47.5% لە هەولێر و 33% لە دهۆك و 19.5 لە سلێمانی نیشتەجێن کە زیاتر لە نیوەی خەڵكی ئاوارە و پەنابەر لە ئافرەت و منداڵ پێكهاتوون.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل