fbpx
Shadow Shadow

ڕووداوێکى هاتوچۆ لەسەر ڕێگاى عه‌ربه‌ت- سلێمانی گیان لەدەستدانى دوو کەسى لێکەوتەوە

09:01 دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

درەنگانى شەوى ڕابردوو ڕووداوێکى هاتوچۆ لەسەر ڕێگاى عه‌ربه‌ت- سلێمانی ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکى دیکەش برینداربوون.

.

ڕادیۆى فەرمى هاتوچۆى سلێمانى بڵاویکردەوە، ڕووداوەکە له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆره‌كانی (نیسان سه‌نی تاكسی، بارهه‌ڵگری مان) له‌سه‌ر ڕێگه‌ی (عه‌ربه‌ت- سلێمانی) نزیك گوندی ژاڵه‌ ڕوویداوە، به‌هۆی ئه‌و ڕوداوه‌وه‌، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و شۆفێر و چوار سه‌رنشینی دیكه‌ی تاكسیبه‌كه‌ برینداربوون.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، هێڵكاری بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ و هۆكاری سه‌ره‌كی ڕووداوەکەش بۆ پێچكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بارهه‌ڵگره‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

.

دواى ڕووداوەکە، شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌ و سه‌رجه‌م برینداره‌كانیش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شاری سلێمانی گواستراونه‌ته‌وه‌.

ڕووداوێکى هاتوچۆ لەسەر ڕێگاى عه‌ربه‌ت- سلێمانی گیان لەدەستدانى دوو کەسى لێکەوتەوە ڕووداوێکى هاتوچۆ لەسەر ڕێگاى عه‌ربه‌ت- سلێمانی گیان لەدەستدانى دوو کەسى لێکەوتەوە ڕووداوێکى هاتوچۆ لەسەر ڕێگاى عه‌ربه‌ت- سلێمانی گیان لەدەستدانى دوو کەسى لێکەوتەوە

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل