fbpx
Shadow Shadow

ڕونکردنەوەى قوباد تاڵەبانی لەبارەى پڕۆژەیاسای چاکسازی موچە و دەرماڵە

17:39 پێنج شه‌ممه‌ 12 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

قوباد تاڵەبانی لەبارەى پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی موچە و خانەنشینی و دەرماڵەکان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، پڕۆژەکە دەستکەوتی هەموانە و ناكرێت بكرێتە دەستكەوت بۆ هیچ كەس و لایەنێكی دیاریكراو بەتەنها و بابەتێك نییە بۆ موزایەدەكردن.

.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە موچە و خانەنشینی و دەرماڵەکان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی: ” بنەڕەتی ئەم پرۆژەیە هی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و لەم كابینەیەشدا وەک چۆن لە کارنامەكەیدا بەڵێن درابوو، لە سایەی كاری پێكەوەیی ناو ئەنجومەنی وەزیران دەوڵەمەند كرا و بە هەماهەنگی وەزیرەکانی سەر بە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەنگی لەسەر درا و تێپەڕێندرا”.

.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە: ” ناكرێت پڕۆژەیاساکە بكرێتە دەستكەوت بۆ هیچ كەس و لایەنێكی دیاریكراو بەتەنها و بابەتێك نییە بۆ موزایەدەكردن”.

.

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم باسی لەوەشکردووە، هیوادارن هەمان گیانی تەبایی ناو ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی پڕۆژەكەوە لە پەرلەمانیشدا ڕەنگبداتەوە بۆ ئەوەی لە نزیكترین دەرفەتی گونجاودا و لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی دەربچوێنرێت.

.

لەدوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و ناردنی بۆ پەرلەمان، بەشێک لە بەرپرسان و کادرانی حزبەکان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان پڕۆژەیاساکە بە دەستکەوتی حزبیی خۆیان ناودەبەن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل