fbpx
Shadow Shadow

ڕونکردنەوەى ئاسایش لەبارەى ڕووداوەکەى چیای ئەزمەڕ.. “دوو کادیری پەکەکە کرانە ئامانج”

12:33 سێ شه‌ممه‌ 22 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕونکردنەوەیەکی لەبارەى ڕووداوەکەى چیای ئەزمەڕ بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “دوو کادیری پەکەکە بە شێوەیەکی دڕندانە کراونەتە ئامانج.”

.

ئەمڕۆ سێشەممە، 22ی تشرینی یەکەمی 2019، لە ڕونکردنەوەیەکدا دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، “ئێوارەى 15ی تشرینی یەکەمی 2019 (لە نێوان کاتژمێر 5:10 خولەک بۆ 5:15 خولەک) دوو کادیری باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان بە ناوەکانى (جەمیل و دەمهات) لەسەر شاخی ئەزمەڕ لە ناوچەیەکی گەشتیاری و لە ناو خەڵکی مەدەنیدا بە شێوەیەکی دڕندانە کراونەتە ئامانج.

.

زیاتر بزانە: ناس کورد زانیارى نەبیستراو لەسەر تەقینەوەکەى سلێمانى بڵاودەکاتەوە

.

دەشڵێت، “دوای لێکۆڵینەوەى چڕوپڕ و بەدەستهێنانی بەڵگەى پێویست لە شوێنێ ڕوودانی تاوانەکە، بۆمان دەرکەوتووە ئەو دوو کادیرە لەکاتێکدا بەبێ ئاگاداری لایەنە پەیوەندیدارەکانى هەرێم هاتوونەتە ئەو ناوچەیە، لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى تورکیاوە کراونەتە ئامانج.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “ئەمەش پێشێلکاری و دەستپێشخەری و پێشهاتێکی مەترسیدارە و بە هیچ جۆرێک خزمەت بە ئاسایشی هاوبەشی و پێکەوەژیان ناکات.”

.

ڕاشیگەیاندووە، “لەکاتێکدا ئێمە ئیدانەى هەموو پێشێلکارییەک لە خاک و سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین، داوا لە هەموو لایەک دەکەین خاکی عێراق و کوردستان بەکارنەهێنن بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێمان.”

.

جەختیکردووەتەوە کە “هەرچەندە پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداربن لەو ڕاستییەی کە ئاسمانی هەرێمی کوردستان لەژێر کۆنتڕۆڵی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقدایە و ئەو ڕادارەى کە کەشفی ئاسمانی کوردستان دەکات لەژێر کۆنتڕۆڵی هەرێمدا نییە، لە هەمانکاتدا دڵنیایی دەدەین بە کۆمەڵانی خەڵکی دڵسۆز و تێکۆشەر و ئاشتیخوازی کوردستان و دانیشتوانی سلێمانی کە بە هەموو توانایەکمانەوە کاردەکەین بۆ پاراستنی سەروەری و ئاشایش و ئارامی خەڵکی کوردستان و هەوڵ دەدەین ئەو کردەوە مەترسیدارە دووبارە نەکرێتەوە.”

ڕونکردنەوەى ئاسایش لەبارەى ڕووداوەکەى چیای ئەزمەڕ.. "دوو کادیری پەکەکە کرانە ئامانج" ڕونکردنەوەى ئاسایش لەبارەى ڕووداوەکەى چیای ئەزمەڕ.. "دوو کادیری پەکەکە کرانە ئامانج"

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل