fbpx
Shadow Shadow

پەیوەندى بە ڕۆژئاواى کوردستانەوە چییە؟

ڕوسیا ڕێککەوتنێکى کۆنى نێوان تورکیا و سوریا زیندوودەکاتەوە

15:01 چوار شه‌ممه‌ 16 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

ڕوسیا هەوڵدەدات تورکیا و سوریا بگەڕێنێتەوە بۆ جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى ئەدەنە، بە ئامانجى هاوکاریکردنى یەکتر بۆ پاراستنى ئاسایشى سنورەکانیان، لەکاتێکدا سوپاى هەردوو وڵاتەکە لەباکورى سوریا بەرانبەر یەکتر وەستان.

.

هەوڵەکەى ڕوسیا دواى ڕێککەوتنى نێوان هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتى سوریا دێت، بۆ بڵاوەپێکردنى سوپاى سوریا لەناوچەکانى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا.

.

ئەمڕۆ، چوارشەممە، 16ی تشرینی یەکەمی 2019، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند “وڵاتەکەمان هەوڵی جددی داوە بۆ ئەوەی هاوکاری ئاسایشی لەنێوان تورکیا و سوریادا لەسەر سنورەکانیان هەبێت، هەروەها ڕوسیا کار دەکات بۆ  جێبەجێکردنی رێککەوتن لەنێوان دیمەشق و کوردەکان بەدرێژایی سنوری سوریا و تورکیا”.

.

وتیشى “دەمانەوێت ڕوسیا و تورکیا پێکەوە ئەو ڕێککەوتنە نوێ بکەنەوە کە لەساڵی 1998 بەناوی ڕێککەوتنی ئەدەنە لەنێوان خۆیاندا لەباکوری سوریا واژۆیان کردبوو بۆ پاراستنی ئاسایشی سنورەکان”.

ڕوسیا ڕێککەوتنێکى کۆنى نێوان تورکیا و سوریا زیندوودەکاتەوە

ڕوسیا لە ئێستادا بانگهێشتى ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیاى کردووە کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا سەردانى مۆسکۆ بکات..

.

پێشتریش ئەردۆغان ڕایگەیاندبوو “دانوستانەکانمان لەگەڵ واشنتن و مۆسکۆ لەبارەى کۆبانێ و منبجەوە بەردەوامە، چوونى هێزەکانى سوریا بۆ منبج کاریگەریی نەرێنى نییە، مادام شەڕڤانە کوردەکان کشاونەتەوە”.

.

داواکەى ڕوسیا بۆ زیندوکردنەوەى ڕێککەوتنى ئەدەنە، دواى کشانەوەى ئەمریکا دێت لە باکورى سوریا، کە سوپاى سوریا و ڕوسیا لەسنورەکە جێگیربوون.

.

ئاژانسی ئاڕ تی ڕوسی لەسەر زاری سفر سافاروس بەرپرسێکی سەربازی سوپای ڕوسیاوە لە سوریا بڵاویکردووەتەوە، شەوی چوارشەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2019، چەند یەکەیەکی سوپای ڕوسیا کە لەچەند ئۆتۆمێلێکی زرێپۆش پێکهاتبون لەناوەڕاستی شاری مەنبەج چەند گەڕانێکییان ئەنجامداوە، ئەویش دوای کشانەوەی ئەمریکا لە شارەکە.

.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوە یەکەمین گەڕانی فەرمی سوپای ڕوسیایە لەناو شارەکە و مەبەست لێی کۆتایی هێنانە بەشەڕ و ئاڵۆزییەکان، هەروەها هەر شەوی ڕابردووش ئاڵای ڕوسیایان لە منبج هەڵکردووە.

ڕوسیا ڕێککەوتنێکى کۆنى نێوان تورکیا و سوریا زیندوودەکاتەوە

بەوتەى ئەفسەرە ڕوسییەکە، سوپای ئەمریکا هێشتا جموجوڵیان ماوە لەمنبج و لەو کاتەنەدا کە گەڕانەکانیان ئەنجام داوە ئەوانیشیان بینوە، بەڵام بەفەرمی داوایان لێکراوە لەشارەکە بچنە دەرەوە.

.

ڕێککەوتنی ئەدەنە چییە؟

ڕوسیا ڕێککەوتنێکى کۆنى نێوان تورکیا و سوریا زیندوودەکاتەوە

ڕێککەوتنی ئەدەنە لە 20ی ئابی 1998 لەنێوان سوریا و تورکیا واژۆکرا بەمەبەستی پاراستنی سنورەکانی هەردوو وڵات و لەناوبردنی پارتی کرێکارانی کوردستان، کە گرنگترین خاڵەکانی رێککەوتنەکە ئەم خاڵانە بوو:

.

1- عەبدوڵا ئۆجەلان بۆی نییە لە خاکی سوریادا بمێنێتەوە یان بچێتە سوریا و دەبێت دەربکرێت.

..

2- نابێت ڕێگە بەهیچ کەسێک لەئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان بدرێت بچنە سوریاوە یان بەکاریبهێنێت بۆ تێپەڕبوون بۆ وڵاتیکی دیکە.

.

3- دەبێت کۆتایی بەسەرجەم بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و بهێندرێن و لەناو ببرێت لەخاکی سوریادا.

.

4- ئەو کەسانەی کە ئەندام یان پەیوەندیان هەیە بە پەکەکەوە دەستگیربکرێن و دادگایی بکرێن و دواتر ڕەوانەی تورکیا بکرێنەوە.

.

5- سوپای تورکیا دەتوانێت بە قوڵای 1 بۆ 10 کم بچێتە ناو خاکی سوریاوە بۆ لەناوبردنی گەریلاکانی پەکەکە.

.

6- دەبێت هەماهەنگییی تایبەت هەبێت لەنێوان هەردوو وڵاتدا بۆ دژایەتی شانەکانی پەکەکە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل