fbpx
Shadow Shadow

ڕوسیا چاودێرى تورکیا دەکات لە دروستکردنى “ناوچەى ئارام”

20:50 چوار شه‌ممه‌ 02 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وتەبێژى کۆشکى کرملین ئاشکرایکرد، مۆسکۆ لەنزیکەوە چاودێرى جوڵەکانى تورکیا دەکات بۆ دروستکردنى ناوچەى ئارام .

,

دیمترى بیسکۆف، وتەبێژى کۆشکى کرملین لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکردووە: “مافى تورکیایە کە بەرگرى لە خۆى بکات، بەڵام دەبێت سەروەرى و یەکپارچەیی خاکى سوریا بپارێزێت”.

,

وتەبێژەکەى کۆشکى کۆملین ئەوەشى ئاشکراکردووە، مۆسکۆ لەنزیکەوە چاودێرى هەنگاوەکانى تورکیا دەکات بۆ دروستکردنى ناوچەى ئارام لە باکورى سوریا کە دەیەوێت تاکلایەنانە ئەو کارە بکات.

,

ئەوەش پاش ئەوە دێت، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆمارى تورکیا لە ناوەڕاستى ئەم هەفتەیەدا ڕایگەیاندبوو، هیچ ڕێگایەکیان لەبەردەمدا نەماوە جگە لەوەى یەکلایەنە هەنگاو بۆ دروستکردنى ناوچەى ئارام هەڵگرن.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل