fbpx
Shadow Shadow

ڕوسیا و هیندستان بڕیاریاندا مامەڵە بە دۆلار نەکەن لە گرێبەستێکى نێوانیان

17:10 دوو شه‌ممه‌ 15 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

ئاژانسى بلومبێرگ بڵاوى کردووەتەوە، ڕوسیا و هیندستان ڕێککەوتون لەسەر ئەوەى لەبرى دۆلار کار بە دراوى نیشتیمانى خۆیان بکەن، ئەوەش بۆ ڕێککەوتنێکى چەند ملیار دۆلاری نێوانییان کە بۆ چەک واژوویان کردووە.

.

ئاژانسى هەواڵى بلومبێرگ لەڕێى چەند سەرچاوەیەکەوە ئاشکراى کردووە، بەهۆى ئەو ڕێککەوتنەى نێوانییان هیندستان تواناى ئەوەى هەیە بەشى یەکەمى پارەى ئەو دوو کەشتییە جەنگییە بدات بە ڕوسیا کە وەرى گرتوون لێی، پارەدانەکەش بە دراوى ڕوبل و ڕوپییە دەبن، ئەوەش لە ئەنجامى ڕێککەوتنى بانکى ناوەندى هەردوو وڵات بووە.

.

ئەو ئاژانسە ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو ڕێکارە نوێیەى نێوان ئەو دوو وڵاتە وا دەکات، گرێبەستێکى چەند ملیار دۆلارى بۆ فرۆشتى چەک واژوو بکرێت، بە گوێرەى زانیارییەکانیش لە ساڵى ڕابردوودا ڕوسیا بە بڕى 19 ملیار دۆلار چەکى هەناردەى دەرەوە کردووە.

.

لە پاش ئەمریکا، ڕوسیا بە دووەمین گەورەترین سەرچاوەى چەک و کەلوپەلى سەربازى دادەندرێت لە جیهاندا، فشارەکانى ئەمریکاش لەسەر هیندستان بۆ هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستێکى پێنج ملیار دۆلاری بۆ کڕینى سیستمى بەرگرى ئێس-400 بەردەوامى هەیە.

.

بڕیارى مامەڵەنەکردن بە دۆلار لەو گرێبەستانەدا، بۆ دوورکەوتنەوەیە لە هەر سزایەکى ئەمریکا بۆ ئەوەى کاریگەرى نەبێت لەسەر گرێبەستەکان.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل