fbpx
Shadow Shadow

ئەردۆگان نیگەرانە

ڕوسیا و تورکیا لەلایەک و ئەمریکا و کورد لەلایەکى تر بەردەوامن لە گەڕانی سەربازی لە ڕۆژئاوای کوردستان

15:36 سێ شه‌ممه‌ 05 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس كورد-

پۆلیسی سەربازیی ڕوسیا و تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە، دووەمین گەڕانی هاوبەشیان لە  ناوچەکانی دەرباسیە و کۆبانى لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد، لەلایەکى تریش کورد و ئەمریکا لە گەڕانەکانە هاوبەشەکانیان بەردەوامن و ئەردۆگانیش نیگەرانى خۆى پیشانداوە.

,
بە گوێرەى هەواڵەکانى میدیاکانى تورکیا، ڕوسیا و تورکیا لەچوارچێوەی ڕێککەوتنامەی 22ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، دووەمین گەڕانی سەربازیی هاوبەشیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا.

,

هەرچەندە بەگوێرەی ڕێککەوتنەکانى تورکیا لەگەڵ ڕوسیا و ئەمریکا، دەبێت لە ڕۆژهەڵات و بارکورى سوریا ئاگربەست لەنێوان لایەنە شەڕکەرەکان هەبێت، بەڵام میدیاکانى نزیک لە هەسەدە ڕایدەگەیەنن، ئەو هێزانەى تورکیا پشتیوانیان دەکات پابەندی ئاگربەستەکە نەبوون و ڕۆژانە لە شەڕ بەردەوامن.

,

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز، ئەمڕۆ سێشەممە 5ى تشرینی دووەمی 2019، تورکیا لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشی کردووەتە سەر ناوچەی “تەل تەمر و داودیە”، ئاماژە بەوەشکراوە، میلیشیاکانی سەر بە تورکیا و بەرەی نوسرە بەردەوامن لە کوشتن و تۆقاندنی هاوڵاتییانی سڤیلی ناوچەکە.

,

ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “تا ئێستا ئەمریکا بەردەوامە لەسەر گەڕانی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ هەسەدە لەو ناوچانەی کە پێشتر ڕێککەوتن لەسەر چۆڵکردنیان کراوە لەلایەن ئەو هێزانەوە”.
,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل