fbpx
Shadow Shadow

"پێکەوە ئۆپراسیۆنی دەریایی ئەنجامدەدەن"

ڕوسیا و ئێران ڕێککەوتنێکی مێژووییان بۆ کاری هاوبەشی سەربازی واژوو کرد

22:03 دوو شه‌ممه‌ 29 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

هەردوو فەرماندەی باڵای هێزی دەریای ڕوسیا و ئێران لە سانپترسبێرگ کۆبوونەوە، ڕێککەوتنێکی مێژوویی سەربازییان واژوو کرد و بڕیاریاندا پێکەوە ئۆپراسیۆن و هەڵمەتی سەربازی ئەنجامدەن.

.

حسێن خانزادی، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران بە ئاژانسی ئێرنای وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە: “لەکاتی سەردانەکەمدا بۆ سانپترسبێرگ لە ڕوسیا، لەگەڵ فەرماندەی هێزی دەریایی ئەو وڵاتە کۆبوومەوە و ڕێککەوتین لەسەر ئەوەی هەمانگیمان هەبێت بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن و هەڵمەتی سەربازی، لە زەریای هیندی و ئاوەکانی کەنداو و گەروی هورمز”.

.

ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی بەم نزیکانە کۆببنەوە بۆ دانانی نەخشەڕێگا بۆ ئەو کارەیان و چۆنێتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکان.

.

هاوکات خانزادی ئەوەشی ئاشكراکردووە، ڕێککەوتنێکیان واژووکردووە بۆ هاوکاری سەربازی لەنێوان هێزە چەکدارەکانی ئێران و وەزارەتی بەرگری ڕوسیا، کە بۆ یەکەمجارە ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە لەنێوان تاران و مۆسکۆدا واژوو بکرێت.

.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، دەیانەوێت، هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتی دیکە پێکبهێنن، بۆ پاراستنی گەروی هورمز و ڕێڕەوە ئاوییەکانی کەنداو.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل