fbpx
Shadow Shadow

ڕوسیا: هێزە کوردییەکان دەستیان کردووە بە کشانەوە لەسەر سنوری سوریا-تورکیا

14:59 پێنج شه‌ممه‌ 24 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

جێگری وەزیری دەرەوەى ڕوسیا ڕایگەیاند، هێزە کوردییەکانی سوریا دەستیانکردووە بە کشانەوە لە ناوچە سنورییەکانى سوریا لەگەڵ تورکیا.

..

پێشتر مۆسکۆ داوای لە هێزەکانى سوریای دیموکرات کرد لە ڕۆژی چوارشەممەوە لە ناوچە سنورییەکان بکشێنەوە وەک بەشێک لە ڕێککەوتنى نێوان تورکیا و ڕوسیا بۆ بڵاوکردنەوەى هێزەکانى سوپای سوریا و ڕوسیا لە باکوری سوریا (ڕۆژئاوا).

..

سیرگی فیرشینین، جێگری وەزیری دەرەوەى ڕوسیا ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ی تشرینی یەکەمی 2019، بە ئاژانسی ئینتەرفاکسی ڕوسی وتووە، “هەموو شتێک جێبەجێدەکرێت، هەست بە ڕازیبوونی تەواو دەکەین لەبارەى جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان کە لە شاری سۆچی واژۆ کران.”

.

لەلایەکی ترەوە هەر ئەمڕۆ میدیا ڕوسییەکان ڕایگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەکدا مۆسکۆ هێزی زیاتر ڕەوانەى سوریا دەکات کە لە 276 پۆلیسی سەربازی و 33 یەکەى چەک و تەقەمەنی سەربازی پێکهاتووە.

.

ڕۆژی سێشەممەى پێشوو، ڕوسیا و تورکیا لەسەر بارودۆخى سوریا ڕێککەوتن، بەجۆرێک یەکێتى خاکى سوریا پارێزراو بێت و پارێزگارى لە ئاسایشى نیشتیمانى تورکیا بکرێت..

هەریەک لە سێرگی لاڤیرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا و مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا خاڵەکانی رێکەوتنی نێوان تورکیا و روسیایان ڕاگەیاند، بەگوێرەی رێکەوتنەکەی نێوان هەردو وڵات، ڕوسیا پۆلیسی سەربازی لە ناوچەی ئارام لە سوریا بڵاودەکاتەوە.

.

هەر بە گوێرەی رێکەوتنی نێوان هەردو وڵات دەبێت هێزە کوردییەکان لەماوەی 150 کاتژمێردا 30 کیلۆمەتر لە ناوچەکە دور بکەونەوە. لەدوای تەواوبونی 150 کاتژمێرەکە سوپای تورکیا و روسیا پێکەوە دەورییە بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر لەسەر سنوری تورکیا لێدەدەن.

.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند “یەکێک لە خاڵەکانی رێکەوتنی نێوان تورکیا و روسیا ئەوەبو کە دەبێت هەردولا هاوکاری بکەن بۆ سەقامگیری سوریا و روبەروبونەوەی تیرۆریستان، هەردولا هاوکاری بکەن بۆ گەڕاندنەوەی پەنابەران و دانانی میکانیزێک بۆ چاودێری دۆخەکە”.

دەقی ڕێککەوتنەکەی نیوان ڕوسیا و تورکیا:

.

یەکەم: هەردوولا کۆکن لەسەر ئەوەی کە یەکێتی خاکی سوریا بپارێزرێت.

.

دووەم: ڕوسیا و تورکیا خاکی سوریا لە هەموو هەوڵەکانی تیرۆر دەپارێزن.

.

سێهەم: لە گرێ سپی و سەرێ کانی بە قوڵایی 32 کم سوپای تورکیا جێگیر دەبێت.

.

چوارەم: سوریا و تورکیا ڕێککەوتنامەی ئەدەنە بۆ پارێزگاری سنورەکانی وڵاتەکانیان جێبەجی دەکەن.

.

پێنجەم: ڕۆژی چوارشەممە، 23ی تشرینی یەکەمی 2019، پاش نیوەڕۆ، سوپای ڕوسیا لە سەرجەم سنورەکانی ناوچەی ئارام جگە لە قامیشلۆ، گەڕانی سەربازی بەهاوبەشی لەگەڵ سوپای تورکیا ئەنجام دەدەن.

.

شەشەم: دەبێت شەڕڤانانی هەسەدە لە هەریەکە لە شارەکانی مەنبەج و تەلرەفعەت بکشێنەوە.

.

حەوتەم: هەردوولا ڕێوشوێنی توند و پێویست دەگرنە بەر لە دژی دزەکردنی “تیرۆرستان”.

.

هەشتەم:  پەنابەران بەشێوەیەکی ئاسایی ئاسانکاریان بۆ دەکرێت بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانیان.

.

نۆیەم: بە میکانیزمی گونجاو کار بۆ جێبەجیکردنی رێککەوتنەکە دەکرێت.

.

دەیەم: لایەنەکان لە چوارچێوەی رێککەوتننای ئاستانە بۆ جێبەجیکردنی نوسینەوەی دەستوری سوریا کارەکانیان دەستپێدەکەن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل