fbpx
Shadow Shadow

ڕوسیا هێزێکی تایبەتی کوردی لەڕۆژئاوای کوردستان دروستدەکات

10:10 پێنج شه‌ممه‌ 26 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد–

ئاژانسێكی هه‌واڵی رووسی دروستكردنی هێزێكی تایبه‌تی كوردی له‌ رۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد “ئه‌ركێكی تایبه‌تیان پێ ده‌سپێردرێت”.

.

ئاژانسی سپۆتینگی ڕوسی لەسەر زاری سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی ڕوسییەوە، بڵاوی كرده‌وه‌ :”سوپای ڕوسیا پلانی داناوە بۆ دروستکردنی چەند یەكەیەكی سەربازی تایبەت لە کوردەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و چەک و پێداویستییە سەربازییەکانیشیان بەتەواوەتی بۆ دابیندەکات”.

.

بەگوێره‌ی وتەی ئەو سەرچاوه‌یه‌ :”ئەو هێزە لە ناوچەکانی قامشلۆ و عامودا و تەلتەمه‌ر و نزیک سەرێ کانێ، دروستده‌كرێت و لەو بنکانە جێگیر دەبن کە پۆلیس و سەربازی ڕوسیای لێیە” .

.

سپۆتینگ باسی لەوەکردوە :”سوپای ڕوسیا ئەو هێزانە پڕ چەک دەکات بۆ پاراستنی ئەو کاروانە سەربازیانەی خۆی کە لەڕۆژئاوای کوردستان دەسوڕێنەوە و گەڕان ئەنجام دەدەن و چەندین چەکی ڕوسیشیان بۆ دابین دەکەن و بە هاوبەشیش لەگەڵ یەپەگە ئەو هێزە دروست دەکەن”.

.

هه‌واڵه‌كه‌ی ئه‌و ئاژانسه‌ روسییه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌تا ئێستا میدیاکانی یەپەگە و ڕۆژئاوای کوردستان هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

.

جگە لە دروستکردنی ئەو هێزە، ڕوسیا لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا دوو بنکەی لە تەلتەمه‌ر و عامودا دروستکرد و بنکەکەی قامشلۆیشی فراوانتر کرد، هەروەها ژمارەی هێزەکانیشی زیاد کرد.

.

هاوكات (ئەمڕۆ) ئاژانسی روسیا تودەی بڵاوی كرده‌وه‌ :”پۆلیسی ڕوسیا لە بنکەیەکی سەربازی لە گوندی تەل سەمنی باکوری شاری ڕەققە جێگیر بوون کە پێشتر ئەو بنکەیە سوپای ئەمریکای تێدا بوە و ڕێگایەکی سەرەکی ستراتیجیش لەسەر ڕێگای ئەو گوندەیە کە ڕەققە دەبەستێتەوە بە باکوری سوریاوە، پێشتریش بنکەیەکی سەرەکی داعش بوو پێش ئازادکردنی شارەکە.

.

لەچەند ڕۆژی ڕابردودا سوپای ئەمریکا ئەو پێگەیه‌ی چۆڵکرد بوو، وەکو زۆرینەی بنکە چۆڵکراوەکانی دیکەی سوپای ئەمریکا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، پۆلیسی ڕوسیی لێ جێگیربوو.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل