Shadow Shadow

ڕوسیا: هیچ پلانێك بۆ دابڕینى به‌شێك له‌خاكى سوریا قبوڵ ناكه‌ین

22:52 پێنج شه‌ممه‌ 15 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

 

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا ڕایگه‌یاند، به‌هیچ بیانویه‌كه‌وه‌ قبوڵ ناكه‌ن پارچه‌یه‌ك له‌خاكى سوریا داببڕێنرێت و سوریاش خۆى ده‌توانێت خاكه‌كه‌ى بپارێزێت.

.

ماریا زاخارۆفا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژەى بەوە کرد :”یه‌كێك له‌و پاڵنه‌رانه‌ى به‌رده‌وام نیگه‌رانمان ده‌كات ئه‌و هه‌وڵانه‌یه‌ كه‌ بۆ دابڕینى باكورى سوریا ده‌درێت، ئێمه‌ ئێستاش له‌گه‌ڵ وه‌ده‌ستهێنانى ئاسایشێكى به‌رده‌وامین له‌باكورى سوریا ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ى یه‌كپارچه‌یى خاكه‌كه‌ی و ئه‌نجامدانى  دانوستان لە نێوان دیمه‌شق و كورده‌كان دێتە دى‌”.

.

 

وته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا ئه‌وه‌شى ڕونكردە‌وه‌، شه‌رعیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وه‌ ده‌خوازێت بۆ ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام ده‌بێت ڕە‌زامه‌ندى  حكومه‌تى سوریا وه‌ربگیرێت.

.

زاخارۆف وتیشى :”به‌هیچ پاساوێكه‌وه‌ ته‌نانه‌ت به‌بیانوى شه‌ڕى تیرۆریشه‌وه‌ هیچ پلانێك بۆ دابڕینى به‌شێك له‌خاكى سوریا قبوڵ ناكه‌ین و حكومه‌تى سوریاش خۆى سه‌لماندویه‌تى كه‌ ده‌توانێت خاكه‌كه‌ى بپارێزێت”.

.

لێدوانەکەى وته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا له‌كاتێكدایه‌، پنتاگۆن هه‌نگاوه‌كانى توركیا و ئه‌مریكاى بۆ جێبه‌جێكردنى پلانى ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام له‌باكورى سوریا ڕاگه‌یاند.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل