fbpx
Shadow Shadow

ڕوسیا هۆشدارى دەدات لە هەرەسهێنانى ئابورى جیهان

17:39 یه‌ك شه‌ممه‌ 16 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

وتەبێژى فەرمى سەرۆکایەتى ڕوسیا، ڕایگەیاند، بانگەشەکانى دژ بە ئێران لەبارەى بارودۆخى کەنداوى عومان، “قورسن بە هەند وەرگیرێن”.

.

دێمترى بیسکۆڤ، وتەبێژى فەرمى سەرۆکایەتى ڕوسیا، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “بەڵگەکانى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا کۆڵن پاوڵ لە ساڵى 2003 لە ئەنجومەنى ئاسایش، کە وەک بەڵگە لەسەر عێرق خستنیەڕوو کە ئەو وڵاتە چەکى کۆمەڵکوژى هەیە و دواتر نەتواندرا بسەلمێندرێت، لەیادمان نەچووە”.

.

بەرپرسە ڕوسییەکە ئاماژەى بەوشکرد: “فێربووین کە سوربین لەسەر هەڵسەنگاندنەکانمان بۆ ڕاستى بابەتەکان، چاوەڕێدەکەین تا هەندێک زانیارى دڵنیاکەرەوەمان دەست دەکەوێت”.

.

لەبارەى ڕوداوەکانى کەنداوەوە وتەبێژەکەى سەرۆکایەتى ڕوسیا ئاشکرایکردووە، ڕوداوێکى لەو جۆرە ئەگەرى هەیە کۆڵەکەى ئابورى جیهان بلەرزێنێت، دەشڵێت، ناتوانن تۆمەتە بێ بنەماکان بە هەند وەرگرن.

.

ئەو وتانەى ڕوسیا پاش ڕوداوەکەى هێرشکردنە سەر کەشتییەکانى کەنداوى عومان دێت، کە بەو هۆیەوە مەترسی لەسەر ڕێرەوى گواستنەوەى 30%ى نەوتى جیهان دروستبووە.

.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل