fbpx
Shadow Shadow

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەى دەیەوێت ئەو سیستمە بەرگرییە ڕوسییە دەستبخات

ڕوسیا لەڕێی ئێس-400ەوە دەیەوێت بەسەر جیهاندا باڵادەست بێت

11:15 هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح

پاش کۆتایی جەنگی جیهانی یەکەم، وڵاتانی جیهان بەشێوەیەکی زۆر خێرا پەرەیان بە دروستکردنی چەندین جۆری چەکی وێرانکەر و دوورمەودا دا، وەک موشەکە بالیستییەکان و فرۆکەی بێفڕۆکەوان و چەندین جۆرى ترى چەکی کە لەتوانایاندا هەیە ئامانجەکانیان لە مەودایەکی زۆر دوور بپێکن.

,

لەگەڵ سەرهەڵدانى ئەو چەکە پێشکەوتوانە، پێوستبوون بە سیستمێکى بەرگرى و خۆپاراستن هاتە ئاراوە، بۆ ئەوەى لەڕێگەی سیستمێکەوە ئاسمانی شارەکان و ناوچە ستراتیژییەکان بپارێزن.

,

ئەمریکا بۆ هەنگاونان بۆ ئەو مەبەستە، لە سەرەتاى نەوەدەکان توانى سیستمى بەرگرى پاتریۆت ڕابگەیەنێت، هەرزو ئەو سیستمەشی بە وڵاتە هاوپەیمانەکانى فرۆشت، لەنێویاندا وڵاتانی ناتۆ و ئیسرائیل، بەڵام ڕوسیا پاش 15 ساڵ لەو هەنگاوەى ئەمریکا سیستمى بەرگرى ئێس-400ى خستە خزمەتەوە و لە ئێستاشدا لە هەوڵى ئەوەدایە ئەو سیستمە بکاتە جێگرەوەى پەتریۆتى ئەمریکى و بە جیهاندا بڵاوى بکاتەوە.

,

ڕوسیا لەڕێی ئێس-400ەوە دەیەوێت بەسەر جیهاندا باڵادەست بێت

,

تایبەتمەندییەکانی سیستمی بەرگریی موشەكی ئێس-400ى ڕوسی

ئێس-400، بە یەكێك لە سیستمە بەرگرییە موشەكییە پێشكەوتوەكانی جیهان دادەنرێت، سیستمەكە ساڵی 2004 لەلایەن ڕوسیاوە كاركردن تیایدا گەیشتە كۆتایی و لە 2007 خرایە خزمەتەوە، لە توانایدایە موشەكی بالیستی تێكبشكێنێت، لەپاڵ ئەوەشدا یەكێكی دیكە لە تایبەتمەندییەكانی تێكشكاندنی ئەو موشەكانەیە كە لە دەنگ خێراترن.

,

ئەو سیستمە لە هەشت بنكەی دژە موشەك ‌و 32 موشەك پێكدێت، لەیەككاتدا توانای بەسەر هەرسێ جۆر موشەكی كورت، مامناوەند ‌و دوورمەودادا دەشكێت‌ و لە دووری 600 كیلۆمەترەوە بە خێرایی دەتوانێت ئامانجەکانی  ئاشكرا بكات، لەماوەی چەند چركەیەكیشدا توانای وەڵامدانەوەی بۆ دووریی نزیكەی پێنج كیلۆمەتر دەبێت.
,

ڕوسیا لەڕێی ئێس-400ەوە دەیەوێت بەسەر جیهاندا باڵادەست بێت

,

ترسی ئەمریکا لە ئێس-400
ئەمریكا كە لەئێستادا بانگەشەی ئەوەدەكات، فڕۆكەی جەنگی ئێف-35 كە لە دروستكراوی خۆیەتی، هیچ ڕادارێك ناتوانێت ئاشكرای بكات، بەڵام پنتاگۆن بەرامبەر بە سیستمی بەرگریی موشەكی ئێس-400 بێ وەڵام ماوەتەوە، چونكە سیستمەكە دەتوانێت بوونی ئەو فڕۆكەیەش لە ئاسماندا ئاشكرا بكات.

,

یەکێک لەو هۆکارانەشى کە ئەمریکا دژى کڕینى سیستمە ڕوسییەکە لەلایەن تورکیا وەستایەوە، بۆ ئەوە گەڕایەوە کە مەترسی لەسەر ئەو فڕۆکە ئێف-400انە دروستدەکات کە لە ئاسمانى ناوچەکە دەفڕن.

,

ڕوسیا لەڕێی ئێس-400ەوە دەیەوێت بەسەر جیهاندا باڵادەست بێت

چەند وڵاتێک کە هەوڵى دەستخستى ئەو سیستمە دەدەن

عێراق وەک یەکەم وڵاتی عەرەبی بۆ كڕینی سیستمەكە هەنگاوى هەڵگرتوە، لە حكومەتەكەی حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی پێشوی عێراق پرسی كڕینی ئەو سیستمە بەرگرییە خرایە سەر ڕێچكەی دانوستان، بەڵام لە حكومەتی ئێستاى عێراق كە عادل عەبدولمەهدی سەرۆكایەتی دەكات، دانوستانی بەغداد لەگەڵ مۆسكۆ بەشێوەیەکی جدیتر هەنگاوی ناوە.

,

شارەزایەکى سەربازیی عێراقی پێیوایە، عێراق لەڕوى داراییوە دەتوانێت ئەو سیستمەى ڕوسیا بکڕێت، بەڵام لەڕوى تەکنەلۆجییەوە مەحاڵە بتوانێت بەکارى بهێنێت و بیخاتە کارەوە.

,

موئەیەد جەحیشی، شارەزای عێراقی لەبواری سەربازی، لەوبارەیە تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “سیستمی بەرگریی ئێس-400ى ڕوسی، سیستمێکی زۆر پێشکەوتوە، پێدەچێت عێراق بتوانێت لەڕوی نرخەوە تواناى هەبێت بیکڕێت، بەڵام لەڕوی تەکنەڵۆجییەوە ناتوانێت بەهیچ شێوەیەک بەکاریبهێنێت”.

,

ئەو شارەزا سەربازییە عێراقییە، ئەوەشی خستەڕو، عێراق بەراورد بە  وڵاتانی سوریا، قەتەر و سعودیە، پێشینەی لەبەکارهێنانی ئەو جۆرە چەکەدا نییە، چونکە ئەو وڵاتانە پێشتر ڤێرژنە کۆنەکانی ئەو سیستمەیان هەبوە، وەک ئیس-200 و ئیس-300، سوپاکانیشیان لەسەر بەکارهێنانی ڕاهاتون بە پێچەوانەی عێراق.

,

جەحیشی پێیوایە، فشاری سیاسی لەسەر عێراق هەیە بۆ کڕینی ئەو چەکە بۆ ئەوەی تێوەبگلێت لەو بەرەیەی کە ئێران و ڕوسیا نوێنەرایەتی دەکەن.

,

لە بەراوردى ئێس-400ى ڕوسی و یەتریۆتى ئەمریکى، ئەو شارەزا سەربازییە وتی، هەرچەندە چەکی ڕوسی، ئاسانترە لە بەکارهێنان و هەرزانتریشە لەچاو چەکی ئەمریکی، بەڵام چەکی ئەمریکی زۆر تۆکمەترە و کێشەى تەکنیکیشی بەراورد بە چەکی ڕۆسی زۆر کەمترە.

,

 

,

لە مانگی نیسانی ڕابردووەوە، قەتەر لە دانوستاندایە لەگەڵ ڕوسیا، بۆ کڕینی سیستمی بەرگری ئێس-400، بەڵام تائێستا بەگوێرەی زانیارییەکانى میدیاکانى ئەو وڵاتە دانوستانەکان بێ ئەنجامبوون.

,

سعودیە یەکێکە لەو وڵاتانەى کە گەورەترین کڕیارى چەکە، بەردەوامیش پێشکەوتوترین جۆرەکانى چەکى کڕیوە، وێڕاى ئەوەى کڕیارێکى گەورەى چەکى ئەمریکییە، بەڵام خواستى بۆ کڕینى سیستمی بەرگریی موشەکى ئێس-400 هەبوە، لەگەڵ پێکانى چەند پێگەیەکى کۆمپانیاى ئارامکۆ سعودیە بە فەرمى چوە ناو گفتوگۆوە بۆ کڕینى سیستمە ڕوسییەکە.

,

لە ناوەڕاستی ساڵی 2019وە، سعودیە دەستی کردووە بە کڕینی سیستمەکە، بەگوێرەى زانیارییە میدیایەکانیش لەگەڵ ڕوسی ڕێککەوتنی واژووکردووە بۆ دروستکردنی ئەو سیستمە لە وڵاتەکەی.

,

یەکێکى دیکە لەو وڵاتانەى کە زۆر سەرسەختانە چوە ناو مامەڵەى کڕینى ئێس-400ەوە، وڵاتى تورکیا بو، کە هەنگاونانى بۆ کڕینى سیستمە ڕوسییەکە ناکۆکى و ئاڵۆزى لەگەڵ ئەمریکا دروست کرد، بەڵام دواجار هەڕەشەکانى ترەمپ و وڵاتەکەى کاریگەرییان نەبو، لەنێوان پێشنیازى ئەمریکا بۆ کڕینى پەتریۆت و سیستمە ڕوسییەکەدا تورکیا ئێس-400ى هەڵبژارد.

,

دواجار لە 12ى تەموزى ئەمساڵ، وەزارەتى بەرگریى تورکیا ڕایگەیاند، بەشێک لە پارچەکانى سیستمە بەرگرییە ڕوسییەکە گەیشتوەتە تورکیا، دواتریش چەند فڕۆکەیەکى دیکەش ئەو سیستمەیان گەیاندە وڵاتەکە.

,

وڵاتى چین، یەکەم وڵاتی جیهان بو، لە ساڵی 2014، ئەو سیستمەی لە ڕوسیا کڕى، وڵاتى هیندستانیش لە مانگی تەموزی  2018، بە بڕی 4.5 مليار دۆلار ڕێککەوتنێکی سەربازی لەگەڵ ڕوسیا واژووکرد، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش  ڕوسیا پێنج سەکۆی سیستمی بەرگریی موشەكی ئێس-400 دەدات بەو وڵاتە.

,

ڕوسیا لەڕێی ئێس-400ەوە دەیەوێت بەسەر جیهاندا باڵادەست بێت

,

“ڕوسیا ساڵانە بە بڕی 50 مليار دۆلار چەک دەفرۆشێت”

دیمتری شۆگاییف، بەڕێوەبەری ئاژانسی فیدراڵی ڕوسی بۆ هاوکاری سەربازی و هونەری ڕایگەیاندووە: “ڕوسیا ساڵانە بە بڕی دوو ملیار دۆلار، چەک هەناردەی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەکات”.

,

شۆگاییف ئاماژەى بەوەشکردووە: “لەئێستادا وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بەڕێژەی 20%ی چەکەکانیان ڕوسیین”.

,

ئەوەشی خستەڕو، وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەى ساڵانە بە بڕی 50 مليار دۆلار چەک بە وڵاتانی جیهان دەفرۆشێت.

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل