fbpx
Shadow Shadow

"لەژێر پاسەوانى ئەمریکییەکاندا نەوت دەگوازرێتەوە دەرەوەى سوریا"

ڕوسیا لەسەر بیرە نەوتەکانى ڕۆژئاواى کوردستان هاتەدەنگ

10:19 شه‌ممه‌ 26 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتى بەرگرى ڕوسیا ، ئەمریکاى تۆمەتبارکرد بە “دەستبەسەرداگرتنى” بیرە نەوتەکانى ڕۆژئاواى کوردستان و گواستنەوەى نەوتەکەى لەژێر پاسەوانى ئەمریکییەکاندا بۆ دەرەوەى سوریا.

.

وەزارەتەکە وێنەیەکى بڵاوکردووەتەوە کە لەلایەن مانگە دەستکردەکانەوە تۆمارکراوە و ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو وێنانە دەریدەخەن کە نەوت دەگوازرێتەوە دەرەوەى خاکى سوریا.

.

جەختیشیکردووەتەوە، دەستبەسەرداگرتنى بیرە نەوتەکانى رۆژهەڵاتى سوریا لەلایەن واشنتنەوە، لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى جێگەى نیگەرانییە.

.

هەفتەى ڕابردوو بەرپرسانى ئەمریکا رایانگەیاند، بە هاوبەشى لەگەڵ هێزەکانى سوریاى دیموکرات بیرە نەوتەکانى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا دەپارێزن و ڕێگەنادەن ئەو بیرە نەوتانە لەلایەن داعش و گروپە چەکدارەکانەوە دەستیان بەسەردا بگیرێت.

ڕوسیا لەسەر بیرە نەوتەکانى ڕۆژئاواى کوردستان هاتەدەنگ ڕوسیا لەسەر بیرە نەوتەکانى ڕۆژئاواى کوردستان هاتەدەنگ

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل