fbpx
Shadow Shadow

لەبارەى دەستپێکردنەوەى هێرشەکانى بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان

ڕوسیا سەرسوڕمانى خۆى دەردەخات بەرامبەر هەڕەشەکانى وەزیرى دەرەوەى تورکیا

15:22 سێ شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزیرى بەرگریی ڕوسیا، سەرسوڕمانى خۆى پیشاندا لە بەرامبەر، هەڕەشەکانى وەزیرى دەرەوەى تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەى هێرشەکانى بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان.

,

وتەبێژ بەناوى بەرگریی ڕوسیاوە کۆناشینکۆف، ڕایگەیاندووە: “لێدوانەکانى مەولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیرى دەرەوەى تورکیا لەبارەى پابەندێکانى ڕوسیا بە بەڵێنەکانى و هەڕەشەکردنى بۆ دەستپێکردنەوەى ئۆپرسایۆنى سەربازى لە باکورى سوریا، وا دەکات ئاڵۆزبوونى ناوچەکە زیاتر بێت، هەروەها بەلاى وەزارەتى بەرگریی ڕوسیاوە قسەکانى جێگاى سەرسوڕمانن”.

,

کۆناشینکۆف ئەوەشى خستوەتەڕو: “هەڕەشەکانى وەزیرى دەرەوەى تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەى هێرشەکانیان بۆ سەر باکورى سوریا ناوچەکە ئاڵۆز دەکات نەک چارەسەر بێت، هەر وەک چۆن لە ڕێککەوتنەکەى نێوان ڕوسیا و تورکیا ئاماژەى پێکراوە”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل