fbpx
Shadow Shadow

ڕوسیا داواى گفتوگۆى ئەنقەرە و دیمشق و کورد دەکات

11:42 چوار شه‌ممه‌ 09 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزیرى دەرەوەى ڕوسیا داوایکرد کێشەى تایبەت بە باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا لەڕێگەى گفتوگۆى ئەنقەرە و دیمشق و کوردەوە چارەسەر بکرێت.

.

سێرگى لاڤرۆڤ، وەزیرى دەرەوەى ڕوسیا ئەمڕۆ (چوارشەممە، نۆى تشرینى یەکەمى 2019) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند “هەڵوێستى ئێمە ئەوەیە چارەسەرى کێشەى قەیرانى سوریا لەڕێگەى گفتوگۆوە بێت”.

.

پێشتر ڕوسیا لەبارەى ئەگەرى هێرشى تورکیا بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا جەختیکردبووەوە لەسەر پێویستى پابەندبوونى تورکیا بە یەکپارچەیی خاکى سوریاوە.

.

بڕیارەکەى دۆناڵد ترەمپ بۆ کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لەسوریا کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێناوە، هەرچەندە ترەمپ دواتر ڕایگەیاند کە کوردەکان جێناهێڵن.

.

بەڵام ناڕەزایی بەشێک لە وڵاتان لەو بارەیەوە نەبووە هۆى وەستاندنى هەڕەشەکانى تورکیا و وەک بەرپرسانى ئەو وڵاتە باسى دەکەن دەستپێکردنى هێرشەکە لە ئان و ساتدایە.

.

لەبەرانبەریشدا هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) جەختیان کردووەتەوە کە روبەڕووى هەر هێرشێکى تورکیا دەبنەوە و بە درێژایی سنورەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە شەڕ ڕادەگەیەنن.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل