fbpx
Shadow Shadow

ڕوسیا بنکەیەکی نوێی ئاسمانی لە قامیشلۆ دادەمەزرێنێت

12:53 پێنج شه‌ممه‌ 14 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا دروستکردنی بنکەیەکی نوێی ئاسمانی لە  قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند.

,

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14ی تشرینی دووەمی 2019، وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند: “وەزارەتەکەیان پلانی ئەوەی هەیە لەماوەیەکی نزیکدا، لە شاری قامیشلۆی باکوری سوریا بنکەیەکی ئاسمانی دروست بکات، بۆ ئەوەی هێلیکۆپتەر و فڕۆکەکانیان لەوێوە هاتوچۆ بکەن”.

,

بەرگریی ڕوسیا ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئەو بنکە سەربازییە چەند پێگەیەکی سەربازی موشەکیشی لەسەر دادەمەزرێندرێت، بە بەردەوامیش چەند فڕۆکەیەکی لێدەبێت”.

,

ئەمەش دوای ئەوە دێت، مانگی ئەیلولی ئەمساڵ بە فەرمی ڕوسیا ڕایگەیاند، کاروبارەکانیان لە بنکەی ئاسمانی حومەیمیم لە شاری لازقیە فراوانتر دەکەن، بەڵام ئێستا بەپێی وتەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە، ڕوسیا لە قامیشلۆش ئەو بنکەیە دروست دەکات و بنکەکەی حومەیمیم وەکو بنکەیەکی خزمەتگوزاری و ڕاهێنان بەکاردەهێنێت.

,

لە 3ی تشرینی دووەمی 2019، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، هێزە گەڕاوەکانی ئەمریکا سێ بنکەی نوێی سەربازی بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دروستدەکەن، یەکێک لەبنکەکان لە شاری قامیشلۆ دەبێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل