fbpx
Shadow Shadow

ڕوسیا: ئەمریکا خیانەتى لە کوردانى سوریا کرد

09:49 چوار شه‌ممه‌ 23 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

.

وتەبێژى سەرۆکایەتى کۆمارى ڕوسیا، ئەمریکا بە “خیانەت” کردن لە کوردانى سوریا کرد تۆمەتبار دەکات.

.

دیمترى بیسکۆف، وتەبێژى سەرۆکایەتى کۆمارى ڕوسیا  ڕایگەیاند “ئەگەر هەسەدە لە باکورى سوریا پابەندنەبوایە بە کشانەوەى هێزەکانییەوە، ناچاریان دەکردن ئەو کارە بکەن و خۆیان دەخستە بەردەم هێرشەکانى تورکیا”.

.

وتیشی “ئەمریکا خیانەتی لو کوردەکانی سوریا کرد و لەباکوری سوریا بەجێی هێشتن”.

.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە تورکیا و ڕوسیا ڕیککەوتون کە سوپای تورکیا لە ناوچەکانی گرێ سپی و سەرێکانی بەقوڵایی 32کم جێگیر بن و هەسەدەش لە شارەکانی منبەج و کۆبانی بکشێتەوە، هەروەها لە ناوچەی ئارام پۆلیسی روسی و سوپای سوریا گەڕانی هاوبەش جگە لە قامیشلۆ ئەنجام دەدەن.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل