Shadow Shadow

ڕوداوەکانى ئاگر هەڕەشەن بۆ سەر تیمەکانی پۆلیسی دارستانی سلێمانی

15:04 پێنج شه‌ممه‌ 04 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ زۆربوونی ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە و نەبوونی ئامێر و کەرەستەی پێویست بۆ کوژاندنەوەیان، مەترسی لەسەر تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە دروستبووە.

.

عەقید هێمن كەمەرخان، بەڕێوبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، ئەمساڵ ڕوداوەکانی ئاگر کەوتنەوە زیادیان کردووە، جگە لە زیانی مادیش، بە دەیان ئاژەڵ و باڵندەی کێوییش لەناوچوون”.

.

هێمن کەمەرخان ئاشکراشیکرد، لەماوەی مانگی ڕابردوودا تا ئێستا زیاتر لە 32 ڕوداوى ئاگرکەوتنەوەیان تۆمار کردووە، کە بەهۆیانەوە زیاتر لە 13 هەزار و767 دۆنم پوش و پاوان و 478 دۆنم ڕەز و باخی هاولاتییان و داری سروشتی سوتاون.

.

وتیشی، تیمەکانیان بەبێ بوونی هیچ کەرەستەو پێداویستی و جلوبەرگێکی دژە ئاگرو هەبوونی مەترسی تەقینەوەی مین، ئاگرەکان دەکوژێننەوە، بەوهۆیەشەوە ئەفسەرو پۆلیسەکانیان ژەهیراوی بوون و زیان بە جەستەو تەندروستییان گەیشتووە.

.

بە پێویستیشیزانی، حکومەتی هەرێم ئاوڕێکی جدی لەو بارودۆخە بداتەوە و ئامێرو کەرەستەی پێویست و تایبەت بە بواری ئاگر کوژاندنەوە، بۆ تیمەکانیان دابین بکات.

.

لەگەڵ هاتنى وەرزى هاوین و بەرز بوونەوەى پلەى گەرما، ڕۆژانە ڕوداوەکانى ئاگرکەوتنەوە لە ناوچە جیاوازەکانى هەرێم تۆمار دەکرێن، لەگەڵ کەوتنەوەی ئاگرەکانیشدا، گوندنشینان خۆبەخشانە پشتیوانی پۆلیسی دارستان دەکەن لە کوژاندنەوەی ئاگر و پاراستنی سروشت و ژینگەی ناوچەکانیان.

.

سەرەڕای نەبوونی کەرەستەی پێویست، دڵسۆزی و پەرۆشی ئەفسەرو کارمەندانی پۆلیسی دارستان ببینە.

سەرەڕای نەبوونی کەرەستەی پێویست، دڵسۆزی و پەرۆشی ئەفسەرو کارمەندانی پۆلیسی دارستان ببینە. بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو ئەمساڵ ڕوداو و کاریگەریە خراپەکانی کەوتنەوەی ئاگر ڕووی لە زیاد بوون کردوە، بەو هۆکارانەش بە هەزاران دۆنم لە پوش و پاوان و دارستانی سروشتی و ڕەزو باخی جوتیاران سوتاوەو زیانیان پێگەیشتووە، جگە لەوەی بەدەیان ئاژەڵ و باڵندەی کێوی لە کاتی کەوتنەوەی ئاگرەکاندا سوتاون. زەرەروزیانی کەوتنەوەی ئاگرەکان جێگەی نیگەرانین، بەڵام هەوڵ و ماندووبون و خەمخۆری و دڵسۆزی ئەفسەرو کارمەندانی پۆلیسی دارستان لەسەرجەم بەش و بنکەکان جێگەی دەستخۆشی و پێزانینە، کە بەوپەڕی دڵسۆزیەوە بەبێ بونی هیچ کەرەستەو پێداویستی و جل و بەرگی دژە ئاگر لەگەڵ هەبوونی مەترسیەکانی تەقینەوەی ( مین ) بە شەوو بە ڕۆژ لە پێدەشت و هەورازو نشێوی چیاو دۆڵەکان بە لەخۆ بوردوییەوە و گیانفیدایەوە هەوڵی کوژاندنەوەو کۆنتڕۆلی ئاگرەکانیان داوەو لەو پێناوەشدا ئەفسەرو کارمەندانمان ژەهیراوی بوون و زیان بە جەستەو تەندروستیان گەیشتووە، پێویستە حکومەتی هەرێم ئاوڕێکی جدیتر لەم بارودۆخە بداتەوەو ئامێر و کەرەستەی پێویست و تایبەت بە بواری ئاگرکوژاندنەوە دابین بکات چونکە سروشت و ژینگە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە تەندروستی و ژیانی تاك بە تاکی ( کۆمەڵگا) وە هەیە،جێگەی خۆیەتی دەستخۆشی لە هەموو ئەو هاوڵاتی و گوندنشینە خۆبەخشانە بکەین کە دڵسۆزانە هاوکارو پشتیوانی پۆلیسی دارستان بوون لە کوژاندنەوەی ئاگر و پاراستنی سروشت و ژینگەدا دەورو کاریگەری بەرچاویان هەبووە.

Gepostet von ‎بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی‎ am Donnerstag, 4. Juli 2019

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل