fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

کارەساتی تەندروستی دەخوڵقێنێت

ڕوانگە: کۆرۆنا لە سوریا بڵاوبووەتەوە بەڵام ڕژێمی بەشار دەیشارێتەوە

19:16 سێ شه‌ممه‌ 10 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

ڕوانگەى سورى بۆ مافەكانى مرۆڤ ئاشكرايدەكات، ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID – 19) لە چوار پارێزگاى سوريا بڵاوبوەتەوە، بەڵام ڕژێمى سوريا دەيشارێتەوە.

.

ڕوانگەكە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاويكردوەتەوە، ڤايرۆسى كۆرۆنا لە پارێزگاكانى “ديمەشق، تەرتوس، لازقيە و حمس” بەشێوەيەكى سەرەكى بڵاوبوەتەوە و ژمارەيەكى زۆر توشبووش تۆمار كراون و هەندێكيان گيانيان لەدەستداوە و ژمارەيەك خەڵكيش خراونەتە كەرەنتينەوە.

.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، پزيشكانى نەخۆشخانەكانى ئەو پارێزگايانەى توشبويان تێدايە بە ڕوانگەكەيان وتوە كە لەلايەن دەسەڵاتدارانى ڕژێمەوە فەرمانى تونديان پێكراوە بە شاردنەوەى بابەتەكە.

.

بەپێى زانياريەكان، ڕۆژانە سوريا ژمارەيەكى زۆر سەردانيكەرانى ئێرانى تێدەچێت كە سەردانى شوێنە پيرۆزەكانى مەزهەبى شيعە دەكەن، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى سوپاى ئێرانى و خێزانەكانيان بەردەوام سەردانى ئەو وڵاتە دەكەن و لەزۆربەى ناوچەكان بڵاوبونەتەوە، كۆمارى ئیسلامی ئێرانيش يەكێكە لەو وڵاتانەى جيهان كە توشبويەكى زۆرى ڤايرۆسى كۆرۆناى تێدايە.

.

لاى خۆشيانەوە ڕێكخراوەكانى بەهاناوەچون هۆشداريان لەوە داوە كە ڤايرۆسى كۆرۆنا بگاتە سوريا كارەساتى تەندروستى لێدەكەوێتەوە بەتايبەتى لەو ناوچانەى كە پێكدانانى چەكداريان تێدايە ياخود بەهۆى شەڕەوە وێران كراون، چونكە كەرتى تەندروستى زۆر خراپە و ناشتوانرێت كەرەنتين دروست بكرێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل