fbpx
Shadow Shadow

ڕوانگەی سوری: چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن چەکەکانیان ڕادەستی هەسەدە دەکەن

15:38 هه‌ینی 27 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

ڕوانگەى سوری دەڵێت، چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای هاوپەیمانی تورکیا لە گرێ سپی چەکەکانیانی خۆیان ڕادەستی هێزەکانی هەسەدە دەکەن بۆئەوەى ڕێگەیان پێبدرێت بەرەو ئیدلیب بچن.

.

ئەمڕۆ، هەینی 27ی کانونی یەکەمی 2019، ڕوانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە: “ئەو چه‌كدارانەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە تورکیا هاوکاریان دەکات لە ئێستادا شارەکانی گرێ سپی و سەرێ کانی جێگیربوون بەشێکی زۆریان خۆیان ڕادەستی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات کردوە”.

.

ڕوانگەی سوری ئاماژەی بەوەکردوە: “ئەو چەکدارانە ده‌یانه‌وێت له‌ گرێ سپی هه‌ڵبێن و شەڕڤانان ڕێگایان بۆ بکەنەوە بۆ شه‌ڕكردن دژی ڕژێمی سوریا بچنه‌ ئیدلب، بۆیه‌ داوای ڕێگه‌پێدانیان له‌ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كردووه‌”.
.
ڕوانگه‌ی سوری وتوشیەتی: “ئەو چەکدارانە دەیانەوێت دەربازی منبج بن و لەوێشەوە بچنە جەرابلس پاشان خۆیان بگەیەننە ئیدلب بۆ بەشداریکردن لەو شەڕەی کە سوپای سوریا بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو پارێزگایە دەستی پێکردوە کە تاکە ناوچەیە بەدەست هێزەکانی سوپای سوریای ئازاد و ئۆپزسیۆنی چەکداری سورییەوە ماوە”.

.

ڕوانگەکە باسی لەوەشکردوە: “په‌یتا په‌یتا چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەچنە ناوچەکانی ژێردەستی شەڕڤانان و سەرجەم چەکە قورسەکانی خۆیان دەدەنە هەسەدە بەس بۆ ئەوەی ڕیگەیان پێبدەن بچنە ئیدلب و بچنه‌ به‌ره‌كانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌ ئییدلب و خەڵکی خۆیان و ئەو حکومەتەی دروست بوە لەو پارێزگایە بیپارێزن”.

.

بەپێی زانیارییەکانی ڕوانگەکە، هەسەدە به‌ هه‌ڵاتنی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له‌ گرێ سپی ڕازیبووه‌، به‌ڵام ڕوسیا به‌ توندی دژی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ بچنه‌ ئیدلب.

.

تا ئێستاش بەفەرمی هەسەدە نە هەواڵەکەی پشتراستکردووەتەوە نە ڕەتی کردووەتەوە.

.

ئەمەش لەکاتیکدایە کە نزیکەی دوو هەفتەیە سوپای سوریا و ڕوسیا بە توندی شەڕی ئیدلبیان دەستپێکردوە و بۆردومانی ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سوریا و سوپای سوریای ئازاد دەکەن و تەنها لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردودا سوپای حکومەتی سوریا، 40 گوندی کۆنتڕۆڵکردەوە.

.

هەروەها بەپێی نوێترین ئاماریش بەهۆی هێرشی سوپای حکومەتی سوریا و هێزەکانى ڕوسیا، 40 هەزار کەس ئاوارە بوون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل