fbpx
Shadow Shadow

مووچه‌ی دوو هەزار بۆ دوو هەزار و پێنج سەد دۆلاریان ده‌درێتێ

ڕوانگەی سوری: تورکیا سەدان میلیشیای چەکداری له‌سوریاوه‌ ڕەوانەی لیبیا کردووە

22:18 یه‌ك شه‌ممه‌ 29 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس كورد-
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، تورکیا سەدان چەکداری ناردووەتە شاری تەڕابلوسی لیبیا و لەئێستاشدا سەرقاڵی کۆکردنەوەی میلیشیای چەکداری دیكه‌یه‌ و لە سوریاش بۆ ناونوسین چەندین بنکەی کردووەتەوە.

.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەسەر زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردەوە، حکومەتی تورکیا نزیکەی 300 چەکداری ڕەوانەی شاری تەڕابلوسی لیبیا کردووە و ژمارەی ئەو چەکدارانەشی کە ڕاهێنانیان پێدەکات لەسەربازگەکەی بۆ ئەو مەبەستە گەیشتووەتە هەزار چەکدار.

.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەوەشی ئاشکرا کردووە، موچەی ئەو چەکدارانەی کە تورکیا بەرەو لیبیا ڕەوانەیان دەکات لەنێوان دوو هەزار بۆ دوو هەزار و پێنج سەد دۆلاردایە و تا زیاتریش لەوێ بمێننەوە موچەکەیان زیاتر دەبێت.

.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ڕێکخراوە مرۆییە، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردودا چەکدارە میلیشیاکانی سەر بەتورکیا لەسوریا چەند بنکەیەکی ناونوسینیان بۆ ئەوانە کردووەتەوە کە دەیانەوێت بچنە بەرەکانی شەڕ لە لیبیا و لەناوچەی عەفرین میلیشیاکانی حەمزات سەرپەرشتی ئەو کارە دەکەن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل