fbpx
Shadow Shadow

"تورکیا نەیتوانیوە هیچ بەرەوپێشچونێک بکات"

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ: هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕؤژئاوا شکستی هێناوە

10:32 پێنج شه‌ممه‌ 10 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردووە، کە تورکیا شکستی هێناوە لە چوونە ناو ڕۆژئاوای کوردستان و دوای چەندین کاتژمێر شەڕکردن نەیتوانیوە هیچ بەرەوپێشچونێک بکات.

,

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2019، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: “هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر شارەکانی سەری کانێ،  تەلئەبیاد، مالیکییە و  گوندەکانی سنوری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان شکستی هێناوە و تائێستا نەیانتوانیوە هیچ بەرەوپێشچونێک بکەن”.

,

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ڕوبەڕوبوونەوەکاندا، شەش کەس لە هێزەکانی تورکیا کوژراون کە دیارنییە سەربازی تورکیان یاخود چەکدارانی نزیک لە تورکیا، هاوکات بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە لە دوێنێوە تائێستا بەهۆی تۆپبارانەکانەوە لە شاری سەری کانێ پێنج کەس شەهید بوون.

,

ڕوانگەی سوری ئەوەشی خستوەتەڕو، لە دوای شەڕێکی زۆر کە تا کاتژێر 3:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بوو، لەئێستادا هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانى تۆبخانەکانى تورکیا بۆ سەر شاری سەری کانێ و هەندێک لە گوندەکانی سنوری کۆبانی بەردەوامە.

,

ئەو شەڕەی کە پێنج ساڵە تورکیا ئامادەکاری بۆ دەکات، دوێنێ چوارشەممە لە کاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆوە ئەو هێرشەى بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد و تائێستا چوار تانک و فرۆکەیەکی “ئیستیتڵاعی تورکی” تێکشکێنراون.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل