fbpx
Shadow Shadow

ڕوانگەى عێراقى بۆ مافى مرۆڤ: خۆپیشاندەرێک لەبەغدا کوژرا و 60ى دیکەش برینداربوون

18:12 سێ شه‌ممه‌ 01 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس- بەغدا

 

ڕوانگەى عێراقى بۆ مافى مرۆڤ ڕایگەیاند، لە خۆپیشاندانەکەى شارى بەغدادا، خۆپیشاندەرێک کوژراوە و زیاتر لە 60 کەسى دیکەش برینداربوون.

.

ڕوانگەکە لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، خۆپیشاندەرێک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە کوژراوە و زیاتر لە 60 خۆپیشاندەرى دیکەش برینداربوون، لەمیانەى خۆپیشاندانەکەى گۆڕەپانى تەحریرى شارى بەغدادا.

.

داواکاریی سەرەکی خۆپیشاندەران گۆڕینى دەسەڵاتە، هێزە ئەمنییەکانیش گازى فرمێسکڕێژیان بۆ بڵاوەپێکردنیان بەکارهێنا.

.

بەپێی چەند گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە دەست ناس کورد کەوتوون، دەردەکەوێت سەدان خۆپیشاندەر وێنەى فەریق روکن عەبولوەهاب ساعدى فەرماندەى پێشووى دژە تیرۆریان بەرزکردووەتەوە، کە لەلایەن عادل عەبدولمەهدییەوە دورخراوەتەوە بۆ وەزارەتى بەرگرى.

.

هاوکات خۆپیشاندەران لە دروشمەکانیاندا داواى ڕۆیشتنى عادل عەبدولمەهدى دەکەن.

.

سەرچاوەیەکى ئەمنى بە ناسى ڕاگەیاند “دەیان خۆپیشاندەر هەوڵدەدەن لەڕێگەى پردى کۆمارییەوە تێپەڕن بەرەو ناوچەى سەوزى بەغدا، هێزە ئەمنییەکانیش بەتەقەکردن هەوڵدەدەن ڕێگرییان لێبکەن”.

 

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل