fbpx
Shadow Shadow

ڕوانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ: هەسەدە گوندێکى ئازادکردووەتەوە و شەش چەکدارى سەر بە تورکیاش کوژراون

09:47 هه‌ینی 11 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕوانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ ئاشکرایدەکات، هەسەدە توانیویەتى گوندێکى گرێ سپی کۆنتڕۆڵ بکاتەوە و لەو هێرشەشدا شەش چەکدارى گروپەکانى سەر بە سوپاى تورکیایان کوشتوە.

,

لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ دەڵێت، شەڕى نێوان هەسەدە و سوپاى تورکیا و گروپەکانى بەردەوامییان هەیە، گۆڕەپانى شەڕەکەش سنورەکانى ناوچەى گرێ سپى و سەرێ کانین.

,

ڕوانگەى سورى ئاماژەى ئەوەشى ئاشکراکردووە: “هەسەدە توانیویەتى گوندى یابیسە لە ناوچەى گرێ سپى ئازاد بکاتەوە و لەو هێرشەشیدا شەش چەکدارى هێزەکانى سەر بە سوپاى تورکیاى کوشتوە”.

,

ئەوەشخراوەتەڕو، تورکیا بۆردوومانى قامیشلۆى کردووە، هەندێک برینداریش لەنێو خەڵکى سڤیل و هێزەکانى ناوچەکە هەن.

,

بەگوێرەى ئەو زانیاریانەى ەستى ڕوانگەکە کەوتوون، لەکاتى داگیرکردنى چەند گوندێک لەلایەن گروپە چەکدارەکانى سەر بە تورکیا، توندووتیژى بەرامبەر خەڵکى گوندەکە کراوە و تەنانەت کەلوپەلى ماڵەکانیان دزیون.

,

لەبارەى ژمارەى قوربانیان بەگوێرەى ڕاپۆرتەکەى ڕوانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ: “بەهۆى بردوومانەکانى تورکیاوە تا ئێستا 10 هاوڵاتى سڤیل شەهید بوون، کە منداڵیشیان تێدایە”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل