fbpx
Shadow Shadow

ڕه‌وتى حیكمه داواى هەڵوەشاندنەوەى په‌رله‌مان دەکات “هەڵبژاردنى پێشوەخت بکرێت” ‌

14:18 هه‌ینی 15 تشرینی دووه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

به‌رپرسى نوسینگه‌ى عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى عێراق داواى لە پەرلەمانى عێراق بەپەلە خۆى هەڵبوەشێنێتەوە و هەڵبژاردنێکى نوێى پێشوەختە، ئەنجام بدرێت.

.

سه‌ڵاح عه‌رباوى به‌رپرسى نوسینگه‌ى عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى عێراق له ‌تویتێكیدا كه‌ له‌هه‌ژمار‌ى خۆى  لەتویتەر به‌چه‌ند خوله‌كێك له‌دواى په‌یامه‌كه‌ى عەلى سیستانى، مه‌رجه‌عى باڵاى شیعەکان بڵاوى کردەوە رایگەیاند :”ئێستا و مه‌یخه‌نه‌ سبه‌ى، پێویسته‌ په‌رله‌مان بڕوات و خۆى هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنێكى نوێ ئه‌نجامبدرێت”.

.

به‌رپرسه‌كه‌ى ڕه‌وتى حیكمه‌ ئاماژەى بەوە کرد “پێویسته سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى كاربه‌ڕێکه‌ر بمێنێته‌وه‌ و ئه‌و هێزانه‌شى چه‌ند ساڵێكه‌ ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ له‌ڕێگه‌ى هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رده‌وه‌ جێگه‌كه‌ چۆڵ بكه‌ن بۆ هێزى نوێ”.

.

وته‌كانى به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ى ڕه‌وتى حیكمه‌ چه‌ند خوله‌كێك له‌دواى په‌یامه‌كه‌ى نوێنه‌رى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كانى عێراق هات كه‌ ڕایگه‌یاند “تا ئێستا هیچ داوكارییه‌كى خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ كه‌ جێى بایه‌خ بێت”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل