fbpx
Shadow Shadow

ڕاگەیەنراوێکی چوار خاڵی لە گۆڕەپانی تەحریرەوە

21:51 هه‌ینی 03 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا ڕاگەیەنراوێکیان لەسەر دواین پێشهاتەکان بڵاوکردەوە و دەسەڵاتدارانی عێراق بە بەرپرسیار دەزانن لە سەلامەتی خۆپیشاندەران و دەرهێنانی وڵات لە ناکۆکییە هەرێمایەتییەکان.

.

ئەمرۆ هەینی، 3ی کانونی دووەمی 2019، خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێن، “ئێمە ئەمڕۆ لە گۆڕەپانەکانى خۆپیشانداندا وەستاوین و زۆر خۆڕاگرین”.

.

دەشڵێن، “دووبارەبوونەوەى پێشێلکردنی سەروەری عێراق بابەتێکی مەترسیدارە و ناکرێت بێدەنگی لێ بکرێت، ئەوەش بەشێکە لەو بابەتانەى کە پێویستە سنوری بۆ دابنرێت.”

.

خۆپیشاندەران لە چوار خاڵدا هەڵوێستی خۆیان ڕونکردووەتەوە؛

یەکەم: شۆڕش جەخت لە بیرۆکەى “عێراق یەکەمە” دەکاتەوە وەک چۆن لە سەرەتاشەوە وابووە، هۆکاری سەرەکی هاتنەدەرەوەى ئێمە ئەوەبووە کە دەبێت هەموو ئەو شتانە رەتبکرێنەوە کە لەگەڵ بەرژەوەندی نیشتمانیدا ناگونجێت.

.

دووەم: سەرجەم حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق بەرپرسیارن لە لاوازی بەرانبەر پێشێلکردنی سەروەری عێراق.

.

سێیەم: جەخت دەکەینەوە لە پشتیوانمان بۆ هێزە چەکدارەکانى عێراق کە بە ئەرکی ڕاستەقینەی خۆیان هەڵسن و تاکە لایەنە پەیوەندیدارن لە پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان بە تایبەت خۆپیشاندەران.

.

چوارەم: هەموو لایەنە سیاسییەکانى بەشدار لە پرۆسەى سیاسیی بەرپرسیارن لە دەرئەنجامی دواکەوتنى وەڵامدانەوەى خۆپیشاندەران بە دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانێک بۆ خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە کە ئامانجی سەرەکی لێی بەرژەوەندی عێراق و ڕێز و سەروەرییەکەى بێت.

ڕاگەیەنراوێکی چوار خاڵی لە گۆڕەپانی تەحریرەوە

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل