fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ڕاگەیەنراوێک لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەى پڕۆژەى 100 مەتری سلێمانی

18:29 سێ شه‌ممه‌ 04 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

نوسینگەی مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، لە چەند مانگی ڕابردوودا بڕیارمان لە سەر جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژە لە سنوری سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین داوە و لە ماوەیەکی نزیکیشدا دەست بە جێبەجێ کردنی پڕۆژەی 100 مەتریی سلێمانی دەکرێت.

.

ئەمڕۆ سێشەممە، 4ی شوباتی 2020، نوسینگەى مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، لەم ماوەیەدا زۆر کەس و لایەن زۆر بە “ناشارەزایی و بە بێ زانیاریی” لە چوارچێوەی موزایەدەکردن، بابەتی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانییان خستووەتە بەر باس و گفتوگۆ و بەداخەوەش تا ڕادەیەکی زۆر ئامانجێکی چەواشەکارانە لە پشت ئەم هەوڵانە هەیە.”

.

دەشڵێت، “هاوڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان و بە تایبەتی شاری هەڵمەت و قوربانی ئاگادار دەکەینەوە کە حکومەتی هەرێم بە ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان تا ئێستا تەنیا ڕەزامەندیی لەسەر جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە داوە کە بە ڕێژەی زیاتر لە 75% (بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکان) جێبەجێ کراون. بۆیە تا ئێستا حکومەت نەپڕژاوەتە سەر ئەو پرۆژانەی کە ڕیژەی جێبەجێکردنیان لە ژێر ڕێژەی ئاماژەپێکراودایە، بەڵام لە هەمانکاتدا لێژنەیەکی باڵا و پسپۆری حکومەت سەرقاڵی پێداچوونەوە و ئامادەکاری کردنە بۆ دەستپێکردنی هەندێک پڕۆژەی ستراتیژی کە پڕۆژەی شەقامی سەد مەتریی سلێمانیش لەناو ئەو پرۆژانەیە.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “داواکاریی سەرەکی هاوڵاتیانی کوردستان هەمیشە چاکسازی و شەفافیەت بووە، بۆیە پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن بۆ هەموو گرێبەستەکان دەکرێت لە هەر شوێنێکی هەرێمی کوردستان بن تاکو سامانی نیشتیمان لە بەرژەوەندیی هیچ کەس و لایەنێک بە هەدەر نەدرێت.”

.

دەشڵێت، “حکومەتی هەرێم خزمەتگوزارییەکانی بەبێ جیاوازی دەگەیەنێتە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، هاووڵاتیانمان لە سلێمانی شایەنی باشترین و شایستەترین خزمەتگوزارین و لە چەند مانگی ڕابردووشدا بڕیارمان لە سەر جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژە لە سنووری سلێمانی و گەرمیان و هەلەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین داوە و لە ماوەیەکی نزیکیشدا دەست بە جێبەجێ کردنی پرۆژەی سەد مەتریی سلێمانی دەکرێت بە جۆرێک کە سامانی هاوولاتیانی سلێمانی بە شیوەیەکی کارا و بەجێ بۆ خزمەتی خۆیان بخرێتە کار، لە پرۆسەی پێداچوونەوەی پرۆژەکانی سلێمانیش ھەر گوژمەیەک بمێنێتەوە ھەر لەو سنوورە بۆ پرۆژەی دیکە خەرج دەکرێت.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل