fbpx
Shadow Shadow

یەکەم تۆمەتبارکردنی فەرمییە

ڕاگەیەنراوێکی عێراق ئیسرائیل بە تەقاندنەوەى بارەگاکانی حەشد تۆمەتبار دەکات

10:52 پێنج شه‌ممه‌ 29 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئیدانەى لێدوانەکەى وەزیری دەرەوەى بەحرەینی کرد لەبارەى تەقینەوەی بارەگا و کۆگاکانى چەکی حەشدی شەعبی لە عێراق.

دوێنێ لە تویتێکیدا، شێخ خالید ئەحمەد خەلیفە، وەزیری دەرەوەى بەحرەین پشتگیری بۆردومانەکانى ئیسرائیلی کرد بۆسەر بنکە و بارەگاکانى ئێران و هاوپەیمانەکانی لە عێراق و سوریا و لوبنان.

.

لە درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، چوارشەممە، وەزارەتى دەرەوەى عێراق وەڵامی تویتەکەى دایەوە و ڕایگەیاند، وەزارەتی دەرەوە “لێدوانەکانى وەزیری دەرەوەى بەحرەین ئیدانە و ڕەت دەکاتەوە لەبارەى دەستدرێژییەکانی ئەمدواییەی سەهیۆنی دوژمن بۆسەر خاکی عەرەبی و حەشدی شەعبی بە بیانوی بەرگریکردن لە خود.”

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “حەشدی شەعبی لەپاڵ هێزە چەکدارەکان، پۆلیس، پێشمەرگە و چەکدارانی عەشایەر زۆر بە شانازییەوە شەڕیان کردووە بۆ بەرگریکردن لە خاکی پیرۆزمان، قوربانی گەورەیان داوە بۆ ئازادکردنی شارەکانى عێراق و تێکشکاندنی تیرۆرستانی داعش.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل