Shadow Shadow

ڕاگەیەنراوێکى حەشدی شەعبی ئەمریکا بێتاوان دەکات لە بۆردومانەکەى ئامرلی

18:47 یه‌ك شه‌ممه‌ 21 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

لیژنەى لێکۆڵینەوەى ناوەندی تایبەت بە حەشدی شەعبی ئەنجامی لێکۆڵینەوەى سەرەتایی ڕووداوی بۆردومانی بنکەى سەربازیی شوهەدای تایبەت بە هێزەکانى حەشدلە نزیک قەزای ئامرلی لە پارێزگای سەڵاحەدینی بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی لیژنەکە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ی تەموزی 2019، بڵاوکرایەوە، “بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە تەقینەوەکان بەهۆی پێکانی سەربازییەوە نەبووە لەڕێگەى فرۆکەی بێفڕۆکەوان یان تۆپبارانکردن، بەڵکو بەهۆی ئاگرێکەوە بووە لە کۆگای چەک و تەقەمەنی بنکەکە و لە ڕووداوەکەشدا هیچ کەسێک گیانى لەدەستدا نەداوە.”

.

پێشتر، 19ی تەموزی 2019، تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی سوپای عێراق ڕایگەیاند، “دوو چەکداری حەشدی شەعبی بەهۆی بۆردومانی فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە لە بنکەى سەربازیی شوهەدا لە ئامرلی برینداربوون.”

لەدوای تەقینەوەکەش، چەند بەرپرسێکى عێراقی هێزەکانی ئەمریکایان بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار کرد و هەرزوو وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا تۆمەتەکانى ڕەتکردەوە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل