fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

ڕاگەیەندراوێک لە سەندیکای پزیشکانی کوردستانەوە.. دەربارەی هەندێک دەرمانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا

21:40 شه‌ممه‌ 14 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

سەندیکای پزیشکانی کوردستان لەبارەی بەکارهێنانی هەندێک دەرمان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو دەرمانانە لەگەڵ ئەوەی هۆکاری خۆپارێزی نین لە توشبوون بە کۆرۆنا، زیانیشیان هەیە.

،

لە ڕونکردنەوەیەکدا سەندیکای پزیشکانی کوردستان بڵاویکردەوە: “سەرچاوە زانستیە پزیشکیەکانی جیهان بەڕوونی ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە وەرگرتنی (دەرمانی ستیرۆید و نەن ستیرۆیدەکان وەکو دیکادڕۆن و پڕۆفین و ڤۆڵتارین و هاوشێوەکانی) نابنە هۆکار بۆ خۆپارێزی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا”.

،

ئاماژە بەوەشکراوە، بە پێچەوانەوە گەر ئەو دەرمانانە بەبێ ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕ بەکار بێت زیانی دەبێت، بەتایبەتی گەر تەمەنیان خوراووی 50 ساڵ بێت و هەڵگری ڤایرۆسەکە بن بە بەکارهێنانی ئەو جۆرە دەرمانانە خراپتر دەبن.

،

سەندیکای پزیشکانی کوردستان داواشیکردووە، بەهیچ جۆرێك بەبێ ڕاوێژی پزیشك ئەو جۆرە دەرمانانە وەرنەگرن، چونکە لە لایەن چەندین هاووڵاتیەوە ئاگادار کراونەتەوە کە بەبێ ڕاوێژی پزیشك تێکەڵەیەك لە دەرمانی ڤۆڵتارین و دیکادڕۆنیان پێ دراوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل