fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ڕاگەیەندراوێک لە تەندروستی سلێمانییەوە.. لەبارەی سەرنشینانی ئەو فڕۆکەیەی توشبوویەکی کۆرۆنای تێدابوو

22:17 هه‌ینی 13 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، سەرنشینانی ئەو فڕۆکەیەی توشبوویەکی کۆرۆنای تێدابوو بەدەم بانگەوازەکەیانەوە چوون و چوون بۆ پشکنین، هەروەک ئاماژەی بوەشکردووە، زۆرێک لەو کەسانەشی بەشداری پرسەی مامۆستا ئاینییەکەیان کردبوو چوون بۆ ئەنجامدانی پشکنین.

،

لە ڕاگەیەندراوێکدا سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند: “سوپاس بۆ سەرنشینانی ئەو فرۆکەیەی توشبویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدابوو لە سلێمانی  کە بەدەم بانگەوازەکەمانەوە هاتن بۆ پشکنین”.

،

ئاماژەی بەوەشکردووە: “هەروەها سوپاس بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە بەشداری پرسەی مامۆستا ئاینیەکەی سلێمانی یان کردبوو تا ئێستا بەشێکیان سەردانیان کردوین و پشکنینمان بۆ ئەنجامداون”.

،

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ئەوەشی ڕاگەیاندووە: “هیوادارم ئەو هاوڵاتیانەی بەهەر هۆکارێک گومانلێکراون و نایەن بۆ پشکنین تکاتان لێدەکەم چاو لە بەشێک لە هاورێ و هاوپرسەکانتان بکەن سەردانمان بکەن بۆ پشکنین”.

،

ئەوەشی خستووەتەڕوو: “بەجێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستیەکان دڵنیابن دەتوانین پێکەوە رووبەرووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببینەوە”.

،

ئەمە لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە: “فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی سلێمانی نیشتووەتەوە کە تووشبویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدابووە و ژمارەی سەرنشینەکانی 84 سەرنشینی بەرێزن، فرۆکەکە فرۆکەی کۆمپانیای قەتەرە ئەیرەوەیس بوە لە دەوحەوە بۆ سلێمانیQR 462، کاتی گەشتنیشی : 10:49 خولەکی بەیانی ١٢/٣/٢٠٢٠ گەشتوەتە شاری سلێمانی”.، داواشی کردبوو سەرجەم سەرنشینانی فڕۆکەکە بچن بۆ پشکنین.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل