fbpx
Shadow Shadow

ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام له‌سوریا گۆڕانكارى دیموگرافی له‌ڕۆژئاواى كوردستان دروست دەکات؟

09:23 هه‌ینی 09 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا جه‌ختده‌كاته‌وه‌، ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام له‌سوریا به‌پێى خواسته‌كانى توركیا به‌رێوه‌ناچێت و بۆ دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمه‌كانى ئه‌و پرسه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى توركیادا له‌گفتوگۆى به‌رده‌وامدان.

.

 

شۆن ڕۆپرستۆن وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ڕایگه‌یاند”گفتوگۆكانى نێوان ئه‌مریكا و توركیا هه‌نگاوى باشى بڕیوه‌ و به‌ره‌و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى میكانیزمێكى ئه‌منی گونجاو له‌باكورى خۆرهه‌ڵاتى سوریا هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتنى ترسى به‌رپرسانى توركیا له‌و پرسه‌دا.

.

جه‌ختیشى كردووه‌ته‌وه‌، ڕێكکه‌وتنه‌كه‌ بۆ ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام هیچ به‌ندێك له‌خۆناگرێت گۆڕانكارى دیموگرافى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بهێنێت.

.

ڕۆپرستۆن ڕونیشى كردووه‌ته‌وه‌، پنتاگۆن ده‌یه‌وێت بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى هاوبه‌ش له‌توركیا دابمه‌زرێنێت له‌پێناو به‌رده‌وامى و به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنى پلانه‌كان و دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمى جێگركردنیان، ئه‌مریكاش پابه‌نده‌ به‌پاڵپشتیكردنى هاوپه‌یمانه‌كانى بۆ دژایه‌تى داعش.

.

لاى خۆشیه‌وه‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندوه‌ گفتوگۆكان له‌باره‌ى ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارامه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ و سه‌رقاڵى ورده‌كارییه‌كانن به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى میكانیزم و جێبه‌جێكردنى پلانه‌كانى.

.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، ئه‌مریكا پاڵپشتى ئاواره‌كان ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه‌ سوریا.

.

پێشتر به‌رپرسانى ڕۆژئاواى كوردستان ترسیان هه‌بوو ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام له‌سوریا له‌لایه‌ن توركیاوه‌ بكرێته‌ بیانو بۆ گۆڕینى دیمۆگرافیاى ناوچه‌كه‌.

.

له‌نوێترین كاردانه‌وه‌ى توركیاش له‌سه‌ر پرسى ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام له‌سوریا، مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ ڕایگه‌یاندووه‌، ئه‌نكه‌ر ڕێگه‌نادات ته‌گه‌ره‌ بخرێته‌ به‌رده‌م ورده‌كاریه‌كانى پلانیى ئه‌و پرسه‌.

.

ئۆغڵۆ گفتوگۆكانى ئێستاى نێوان وڵاته‌كه‌ى و ئه‌مریكا به‌و گفتوگۆیانه‌ى پێشوتر شوبهاندووه‌ كه‌ ئامانجى توركیا چۆڵكردنى شارى مه‌نبه‌ج بوو له‌چه‌كدارانى یه‌كنیه‌كانى پاراستنى گه‌ل و ئه‌نكه‌ره‌ ئه‌مریكاى به‌سستى له‌جێبه‌جێكردنى  ڕێكکه‌وتنى نه‌خشه‌ ڕێگاى مه‌نبه‌ج  تۆمه‌تبار ده‌كرد.

.

ئاژانسى رۆیته‌رزیش بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مریكا و توركیا ناكۆكیان له‌سه‌ر پلانى ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام له‌باكورى سوریا هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و خاڵه‌ى كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ هاوپه‌یمانى ئه‌مریكان و توركیاش به‌نه‌یارى خۆى ده‌زانێت، توركیاش ده‌یه‌وێت زیاتر له‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆى دیارى كردووه‌ بچێته‌ ناو قوڵایى سوریاوه‌.

.

 

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل