fbpx
Shadow Shadow

ڕاکان جبوری و فەرمانی گرتن و میدیاکانی ھەرێم

17:47 یه‌ك شه‌ممه‌ 16 حوزه‌یران 2019
article image

ناس بیروڕا – لەتیف مستەفا

.

میدیاکانی ھەرێم کردویانە بەھەڵا کەوا دادگای کەرکوک فەرمانی گرتنی بۆ ڕاکان جبوری پارێزگاری کەرکوک دەرکردوە لەسەر گەندەڵی بە دڵنیاییەوە گەندەڵەو شایستەی دەیەھا فەرمانی گرتنە ،چونکە بەرپرسی تەنفیزی نیە لە عێراق گەندەڵ نەبێت ،بەڵام ئەم بابەتە لایەنێکی ڕۆشنیشی تێدایە،دادوەری لێکۆڵینەوەی کەرکوک فەرمانی گرتن بۆ باڵاترین فەرمانبەری تەنفیزی لە سنوری پارێزگاکە لەسەر 900 ملێۆن دینار دەردەکات و دەبێ جێبەجێش بکرێ ،کەچی لەھەرێم نزیکەی ٣بۆ ٤ ملیار نەک ملێۆن دۆلاریش نەک دینار موچەی فەرمانبەرانی ئەمساڵ کەس نەیزانی چی لێکرا و بەنوێژی نیوەڕۆ لەبەرچاوی پەرلەمان و دادگاو داواکاری گشتی فت کرا و ھیچ دەزگایەک فزەی لێوە نەھات ،دادگاو داواکاری گشتی خۆیان لێ کەڕکرد وەک ئەوەی لە ماڵە دراوسێکەمان ڕویدابێ ،ئەندامێکی داواکاری گشتی بەڕێز ویستی سکاڵا بکات توڕیاندا بۆ دەرەوەی ھەولێر .

.
دادگا و داواکاری گشتی لەسەردەمی دەسەڵاتی کوردی وا بچوک کراونەتەوە کە نەک ھەرنەتوانن فەرمانی گرتن بۆ سەرۆکی ھەرێم یان سەرۆک وەزیران یان وەزیر یان پارێزگار یان یان بەڕێوەبەری گشتی و سەرۆکی حیزب و مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی دەرکەن بەڵکو لە ئەندام کەرت و ئەندام ڕێکخراوەوە ھێڵی سورن و بڤەیە دادگا بەلایاندا بچێت ،جا بەتەمای دەوڵەتی کوردیشن

وشە كلیلەكان:

Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل