Shadow Shadow

"بەڕۆژوو بوە و پاش نانى ئێوارە چووە بۆ یارى"

ڕاپەڕین؛ گەنجێک لەکاتى “یارى ئاسن” گیانی لەدەستدا

21:33 یه‌ك شه‌ممه‌ 02 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێکى پۆلیسى ڕاپەرین، گەنجێکى تەمەن 34 ساڵ لە کاتى ئەنجامدانى “یارى ئاسن”دا گیانى لەدەستدا.

.

پۆلیسى ڕاپەڕێن لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەستى ناس کورد کەوتووە ڕایگەیاندووە، تەرمى گەنجێکى دانیشتووى قەڵادزێ گەیەندراوەتە نەخۆشخانەى گشتى شارەکە و بۆ زانینى هۆکارى مردنەکەى ڕەوانەى سلێمانى کراوە.

.

پۆلیسى ڕاپەڕین ئاماژەى بەوەشکردووە، بەوتەی ئەو کەسانەی تەرمەکەیان هێناوەتە نەخۆشخانە ئەو گەنجە کە لەدایکبووى ساڵى 1985ە لە هۆڵێکی وەرزشی سەرقاڵی یاری ئاسن بووە، بەڵام لەکاتی یاریکردن دەستبەجێ کەوتووە بە زەویداو گیانی لەدەستداوە.

.

بە وتەى کەسوکارەکەى کە بە پۆلیسیان ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئەو گەنجە بەڕۆژو بووە و دوای نان خواردن چووەتە هۆڵی وەرزشی بۆ یاری ئاسن و دواتر گیانى لەدەستداوە، سکاڵاشیان لەسەر کەس نیە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل